شبكة لالش الاعلامية

ترەمپ لەبارەی قەتەر: سەرەتای لەنێوبردنی تیرۆر دەستیپێکرد

ترەمپ لەبارەی قەتەر: سەرەتای لەنێوبردنی تیرۆر دەستیپێکرد
رووداو – هەولێر 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە توویتێکدا رایگەیاند، وڵاتانی کەنداو ئاماژەیان بە قەتەر کردووە، وەک وڵاتێک پشتیوانی دارایی دەداتە گرووپە تووندڕەوەکان. دەشڵێت

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت “لە گەشتەکەم بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست داوای بڕینی سەرچاوەی دارایی گرووپە تووندڕەوەکانم کرد”. 

ترەمپ دەڵێت، لە سەردانەکەی بۆ سعودیە و کۆبوونەوەی لەگەڵ شای ئەو وڵاتە و سەرانی وڵاتانی دیکە، وڵاتانی ناوچەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە قەتەر پاڵپشتیی دارایی ئایدیۆلۆژیا رادیکاڵەکان دەکات و هەر لەو سەردانەدا داواکراوە کارێک بۆ وەستاندنی سەرچاوە داراییەکانی تیرۆریستان بکرێت. 

ترەمپ لە تویتێکدا دەنووسێت “لە ماوەی سەردانەکەی ئەمدواییەمدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، من گوتم نابێت چیدیکە و پاڵپشتیی دارایی ئایدیۆلۆژیای رادیکاڵی بکرێت. سەرکردەی وڵاتان ئاماژەیان بە قەتەر کرد. سەیر بکەن”.

دوای ئەوەی سعودیە و ژمارەیەک وڵاتی دیکە پەیوەندییان لەگەڵ قەتەر پچڕاند، کوەیت هەوڵی نێوندگیریی دەکات. قەتەر رایگەیاندووە، نێوەندگیریی کوەیتی لاپەسندە و هەر لەبەرئەوەشە وەڵامی تۆمەتەکانی ئەو وڵاتانە ناداتەوە.

ئەو لێدوانەی ترەمپ لەکاتێکدایە کە رۆژی دووشەممە 5-6-2017 هەریەک لە وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، بەحرەین، میسر، یەمەن، لیبیا و ماڵدیڤ پەیوەندییە سیاسی و دیپلوماسییەکانیان لەگەڵ قەتەر پچڕاند، بەبیانووی دەستتێوەردانی دەوحە لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتانە و “پشتگیریکردنی گرووپە تووندئاژۆکان وەک ئیخوان موسلمین، داعش و قاعیدە”. 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئيڕۆ ساڵڤەگەڕا کۆچا ملیۆنی يا خەڵکێ باشوورێ کوردستانێ يە

Lalish Duhok

“ئێك ملیۆن بێژن ل عێراقێ هەنه‌”

Lalish Duhok

ئه‌رمینیا: داخوازێ ژ به‌غدا و هه‌ولێرێ دكت ژ توندوتیژيێ دووربكه‌ڤن 

Lalish Duhok