شبكة لالش الاعلامية

هێزه‌كا پێنج هەزار پێشمەرگەى ل دەشتا نەینەوا دێ ئێته‌ دروستكرن

هێزه‌كا پێنج هەزار پێشمەرگەى ل دەشتا نەینەوا دێ ئێته‌ دروستكرن 

وشه‌
مه‌سعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشان داوە كە پێنج ھەزار پێشمەرگە بۆ پێكھاتەكانی دەشتی نەینەوا دابمەزرێنرێن، بە ئامانجی پارێزگاریكردن لە ناوچەكان و پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا، بڕیارە ڕۆژی یەكشەمی داهاتووش ناونووسین بۆ ئەو هێزانە دەست پێ بكات.
عیسمەت رەجەب بەرپرسی لقی١٤ی پارتیی دیموكراتی كوردستانی مووسڵ بە “وشە”ی ڕاگەیاند، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رەزامەندی داوە كە ھێزێكی پێنج ھەزار پێشمەرگە بۆ پێكھاتەكانی عەرەب و كورد و توركمان و شەبەك و ئێزیدی و مەسیحی لە دەشتی نەینەوا دروست بكرێت، مەبەست لە دروستكردنی ئەو ھێزەش بۆ پارێزگاریكردنە لە پێكھاتەكانی دەشتی نەینەوا.
هەروەها گوتی، ئەوھێزەی كە دروست دەكرێت لە پێكھاتەكان، سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەبێت.
لەوبارەوە سالم شەبەك نوێنەری پێكھاتەی شەبەك لە پەرلەمانی عێراق بە “وشە”ی ڕاگەیاند، بڕیارە رۆژی یەكشەمی داھاتوو دەست بەناونووسكردنی ئەوھێزە بكرێت و پێویستە ئەوانەی دەبنە پێشمەرگە لەو ھێزە، تەمەنیان لە ٣٥ ساڵ كەمتر بێت.
هەروەها گوتی، هێزەكە تایبەت نییە بە پێكهاتەیەكی دیاریكراو، بەڵكو لە هەموو پێكهاتەكان دروست دەكرێ و ئەركیشی پاراستنی ناوچەكە و هەموو پێكهاتەكان دەبێ بەبێ هیچ جیاوازییەك.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رێكخراوه‌كا ئورۆپى : 10 هزار ئاواره‌یێن عیراقى دبێ ناسنامه‌نه‌

Lalish Duhok

یونیسێف: پێنج ملیۆن زارۆكێن عێراقى پێتڤى ب هاريكاريا مرۆڤيا بله‌زن

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی و عەمار ئەلحەکیم گرنگييا ھەماھەنگیێ ناڤبه‌را ھەولێر و بەغدا دووپات دكن

Lalish Duhok