شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا خووندنا بلند: بڕیارا نەمانا سێ نمرێن دەرچوويێن١٢ی ئامادەیی ئەڤ ساله‌ دێ ئێته‌ بجهئينان

وەزارەتا خووندنا بلند: بڕیارا نەمانا سێ نمرێن دەرچوويێن١٢ی ئامادەیی ئەڤ ساله‌ دێ ئێته‌ بجهئينان  

 باسنيوز:

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێـت بڕیاری نەمانی سێ نمرە بە دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە ئەمساڵدا جێبەجێ دەکەین، ئەمەش بۆ ھاندانی قوتابیان بۆ دەرچوون لە خولی یەکەم.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە 11/6/2017 ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندی باڵا، لە درێژەی پڕۆژە چاکسازییەکانی وەزارەتەکەمان بۆ گۆڕانکاری لە سیستمی وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان، بەمەبەستی زیاتر بەستانداردکردنی پڕۆسەی وەرگرتن و چەسپاندنی بنەمای زانستی و ئەکادیمی بۆ وەگرتن، لەھەمان کاتدا بۆ ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتیی قوتابیان، ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ساڵی ڕابردوو بڕیاریدا بەلادانی بەخشینی سێ نمرە بەدەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی، بۆ ئەم مەبەستەش ئەو بڕیارە ئەمساڵ بەسەر قوتابیان جێبەجێ دەکرێت، چیتر پێدانی نمرە بە دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی جێبەجێ ناکرێت”.

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا، جەختیشی لەوە کردەوە: “ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریداوە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ ڕاگەیاندنی وەرگرتنی ناوی قوتابیان بە دوو قۆناخ بێت، بەشێوەیەک بۆ ھەر قۆناخێکی دەرچوون ڕێژەیەکی گونجاو لە پلانی وەرگرتنیان بۆ دانراوە، لەوانەش ڕێژەی سەرووی (٥٥%)، کورسییەکانی خوێندنی قۆناخی یەکەم بۆ دەرچووانی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئەمساڵ تەرخان دەکرێت، ھەروەک ڕێژەی خوارووی (٤٥%)ی کورسییەکانی خوێندنیش کە لە قۆناخی دووەم ڕادەگەێندرێت بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵ دەبێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ليسته‌كا مووچه‌ى هاته‌ هنارتن بۆ به‌غدا وئێكا دى ژى يا دهێته‌ به‌رهه‌ڤكرن

Lalish Duhok

دژە تیرۆرا كوردستانێ گرۆپه‌كێ داعش ل هەولێرێ دەسته‌سه‌ركر 

Lalish Duhok

نەتەوەيێن ئێكگرتى: داعش 100هەزار وه‌لاتى وەک قەلغانا مرۆڤى ل مووسلێ بکاردئينت

Lalish Duhok