واتس ئاپ ل سەر چەند مۆبایلان دسهكنت
خهندان
بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (واتس ئاپ)، ئاشکرایان کردووە، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا، بەکارھێنانی واتس ئاپ لەسەر چوار جۆر مۆبایل ڕادەگرن.
ماڵپەڕە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە بەرپرسانی واتس ئاپ بڕیاریان داوە، 30/6/2017 پڕۆگرامی واتس ئاپ لەسەر چوار جۆر مۆبایل ڕابگرن، ئەو مۆبالانەش بریتین لە: نۆکیا S40، نۆکیا S60، بلاکبێری OS و بلاکبێری 10.
ھۆکاری ڕاگرتنی واتس ئاپ لەسەر ئەو مۆبایلانەدا بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە، کە ئەو سیستەمی ئەو جۆرە مۆبایلانە کۆنن.
واتس ئاپ لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، زیاتر لە وڵاتە ئەورووپییەکاندا بەکار دەھێنرێت، ھەروەھا بە یەکێک لە ڕکابەرەکانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر) دادەنرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
