شبكة لالش الاعلامية

مۆبایل دێ جيێ پاسپۆرتێ گرت

مۆبایل دێ جيێ پاسپۆرتێ گرت  

وشه‌
ئیمارات بە تایبەتی لە دوبەی هەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئاسانكاری زیاتر لە فڕۆكەخانەكان و بەكارهێنانی تەكنیكی نوێ بۆ ئەو مەبەستە، دواترین هەوڵیش وازهێنانە لە پاسپۆرت و ڤیزە و رێپێدانی هاتن و چوون و بەكارهێنانی مۆبایل بۆ ئەو مەبەستە.
لە تاقیكردنەوەیەكی دەگمەن لە بواری تەكنیكی نوێ، دوبەی بەم دواییە پڕۆژەی زیرەكی ئیماراتی دەست پێ كرد لە رێگەی دەروازەی زیرەك بۆ گەشتكردن لە هۆڵی رۆیشتووان لە فڕۆكەخانەی دوبەی كە بریتییە لە خستنەڕووی تەكنیكێكی نوێ لە دەروازەكانی فڕۆكەخانەكە كە رێگە بە رۆیشتنی گەشتیاران دەدات لە رێگەی دەروازەكە لە رێگەی پێشاندانی مۆبایلەكانیان بۆ ئامێری رووپێوی ئەلیكترۆنی، ئەوەش دوای دابەزاندنی ئەپلیكەیشنێك كە تۆماری زانیارییەكانی كەسی تۆمار دەكات و پاركۆدێك دەداتە بەكارهێنەر كە دەبێتە شوێنگرەوەی پاسپۆرت.
لەو ناوەشدا بەرپرسی كارگێڕی كاروباری بیانی و مانەوەیان لە دوبەی روونی كردەوە كە خزمەتگوزاری نوێ ئێستە لە ئەپلیكەیشنی “جەی دی ئار ئێف ئای دی” هەیە لە سەر ماڵپەڕی كارگێڕییەكە كە دوای تۆماركردنی زانیارییە كەسییەكان پاسۆردێك دەدرێتە بەكارهێنەر كە دەتوانی لەو رێگەوە بگاتە جفرەیەكی ئەلیكترۆنی كە هەموو زانیارییە كەسییەكانی تیادایە و دەوانی لەو رێگەوە دەروازەكانی فڕۆكەخانەكە ببڕێت لە فڕۆكەخانەی دوبەی تەنیا بە پێشاندانی مۆبایلەكەی لە دەروازە زیرەكەكانی فڕۆكەخانەكە.
مەبەست لەو پڕۆژە ئاسانكردنی رێوشوێنەكانی گەشتكردنە لە رێگەی فڕۆكەخانەی دوبەی كە یەكەم فڕۆكەخانەیە لە دنیا كە ئەو سیستمە بەكار دێنێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زيانا ڤان كارێن رۆژانه‌ زێده‌تره‌ ژ جگاره‌كێشانێ

Lalish Duhok

عێراق ل رێزا پێشيێ يا گه‌نده‌لترین وه‌لاتێن جیهانێ دايه‌

Lalish Duhok

٥ ئەفسانە دەربارەی هه‌ڤژينيێ

Lalish Duhok