نه‌جیبه نه‌جیب :هه‌رێما كوردستانێ د پێنگاڤێن به‌ره‌ف سه‌ربه‌خۆیا ئابووری سه‌ركه‌فتى بوو
كوردستان تى ڤى
ده‌شڵێ، ئه‌گه‌ر هه‌رێم ریفراندۆم ئه‌نجام بدات و سه‌ربه‌خۆ بێت، ئه‌وكات هیچ كێشه‌یه‌كی ئابووریی نامێنێت . شاره‌زای ئابووری و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (نه‌جیبه نه‌جیب)، به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئێمه ببینه ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یێنن، ئه‌و كات دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان زۆر باش ده‌بێت، چونكه له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان ته‌نها به داهاتی خۆی ده‌ژیت و ناتوانێت قه‌رز بكات وه‌كو ده‌وڵه‌تی عێراق، چونكه عێراقیش به هه‌مان شێوه‌ی هه‌رێم له قه‌یرانی داراییدایه، به‌ڵام به هۆی وه‌رگرتنی قه‌رز و هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی، زۆر كێشه‌ی بۆ دروست نه‌بووه، بۆیه ئێستا كه به‌ره‌و ریفراندۆم ده‌چین و سه‌ربه‌خۆ ده‌بین، كێشه‌ی ئابوورییشمان چاره ده‌بێت.
نه‌جیبه نه‌جیب گوتیشی حكوومه‌تی عێراق له ساڵى دووهه‌زار و چوارده كاتێك به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی، مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوو كه هه‌رێمی كوردستان وێران بكه‌ن وتێك بچێت، به‌ڵام به هۆی سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم و خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان، توانرا شكست به‌و هه‌ڵه بێنن، هه‌روه‌ها ژێرخانێكی ئابووری دروست بكه‌ین و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنین و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ئابووری بچین، ئه‌مه‌یش وای كرد ئێستا هه‌رێمی كوردستان ریفراندۆم ئه‌نجام بدات . ڕوونیشی كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان به بێ قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی و هاوكاری، ته‌نها به داهاتی خۆی توانی له‌و قه‌یرانه داراییه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوودا تووشی بوو، خۆی رزگار بكات، له كاتێكدا حكوومه‌تی عێراق به‌و هه‌موو قه‌رز و هاوكاری و داهاتی نه‌وته، به زۆر ده‌توانێ خۆی به‌ڕێوه ببات، ئه‌مه سه‌ركه‌وتنی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
ده‌شڵێت، له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان به واقع سه‌ربه‌خۆیه له ڕووی ئابووری، سیاسی، ئیداری و سه‌ربازییشه‌وه، بۆیه ته‌نها ماوه ریفراندۆم بكات و ببێته ده‌وڵه‌ت، ئه‌گه‌ر نا هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و ئه‌گه‌ر ببینه ده‌وڵه‌ت، ئه‌وكات هه‌رێمی كوردستان زیاتر كراوه ده‌بێت و ده‌چێته قۆناغێكی دیكه‌وه.
نه‌جیبه نه‌جیب راشیگه‌یاند، عێراق له ئێستادا سه‌د و حه‌وت ملیار دۆلار قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی له‌سه‌ره و له سه‌ره‌تای ساڵى دووهه‌زار و شازده‌ـوه داهاتی عێراق مانگانه یه‌ك بۆ یه‌ك و نیو ترلیۆن دینار بوو، به‌ڵام مانگانه چوار ترلیۆن دیناری بۆ مووچه ده‌دا، ئه‌مه‌یش هه‌مووی قه‌رز ده‌كرد، بۆیه گه‌ر به‌م شێوه‌یه نه‌بووایه نه‌یده‌توانی به‌ڕێوه بچێت وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان ته‌نها به داهاتی خۆی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت و هه‌نگاونانیش به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ئابووری، سه‌ركه‌وتوو بووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
