قه‌له‌وترین زارۆك ل جیهانێ ل وه‌لاتێ ئه‌نده‌نووسیایه
ئاریا ئه‌و منداڵه ئه‌نده‌نووسیه‌یه كه تاوه‌كو ئێستا به قه‌ڵه‌وترین منداڵ له جیهان ئه‌ژمار ده‌كرێت و كێشیشی به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
به‌پێی ڕاپۆڕتی میدیاكانی ئه‌نده‌نووسیا ته‌مه‌نی ئاریا ته‌نیا 11 ساڵه و له‌كاتێكدا كێشی 190 كیلۆیه، خانه‌واده‌كه‌ی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی قه‌ڵه‌وییه‌كه‌یه‌وه ئاریا بێبه‌شه له یاریكردن و چون بۆ قوتابخانه.
پزیشكانی ئاشكرایانكردووه كه ئاریا له‌كاتی له‌دایكبوونی كێشی له‌شی ئاسایی بووه و ته‌نیا (3.7) كیلۆگرام بووه و به‌ڵام له ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا كێشی له‌شی ئه‌و منداڵه به شێوه‌یه‌ی نائاسایی زیادی كردووه .
ئێستا پزیشكان سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌سه‌رییه‌كن به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌شی ئاریا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیانێكی ئاسایی بۆی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

