شبكة لالش الاعلامية

بنەمالا میرێن ئێزدییان: پشته‌ڤانیا سەربەخۆیيا کوردستانێ دکەین

بنەمالا میرێن ئێزدییان: پشته‌ڤانیا سەربەخۆیيا کوردستانێ دکەین
باسنيوز:

ئەندامێکی بنەماڵەی میری کوردانی ئێزدی پشتیوانیی زۆرینەی ئێزدییان بۆ سەربەخۆیی کوردستان رادەگەیەنێت.

میر داسن فاروق بەگ، ئەندامی بنەماڵەی میری ئێزدییان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: کوردانی ئێزدی بە خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی رۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن و بە هەنگاوێکی گرنگی دەزانن بۆ بەستنەوەی شاری شنگال و لالش (مەزارگەی پیرۆزی کوردانی ئێزدی) بە یەکتر.

میر داسن فاروق بەگ هەروەها رایگەیاند: زیاتر لە %85ـی کوردانی ئێزدی لە ریفراندۆمدا بە (بەڵێ) دەنگ بە سەربەخۆیی کوردستان دەدەن، چونکە ”لەمێژە چاوەڕێن“ شاری شنگال و ناوچەکانی دیکە بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان.

ئەو ئەندامەی بنەماڵەی میری ئێزدییان پێیوایە بە گەڕانەوەی ناوچە ئێزدینشینەکان بۆ سەر کوردستان و دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان، ”هەموو کێشەکانی ئێزدییان چارەسەر دەبن“.

وەک لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بڕیاری لێ درا، رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام دەدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وركشۆپه‌ك لدۆر رۆلێ ژنێ دجڤاكى دا ب رێڤه‌چۆ

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش پيرۆزباهيێ ل د.موئەیەد به‌ره‌كات دكه‌ت

Lalish Duhok

شێخ شامۆ:بنگەهێ‌ لالش جیێ‌ پشت بەستنا سەركردایەتیا سیاسی یا كوردستانێ‌ یە

Lalish Duhok