شبكة لالش الاعلامية

بەرپرسه‌كێ بلندێ نەتەوەيێن ئێكگرتى دێ سەره‌دانا ھەرێمێ کت

بەرپرسه‌كێ بلندێ نەتەوەيێن ئێكگرتى دێ سەره‌دانا ھەرێمێ کت

خەندان- 
وابڕیارە ئەمڕۆ خاتوو. ئێرسڵا مولر، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی و جێگری ڕێکخەری کۆمەکی تەنگەتاوی بگاتە ھەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومی و رێکخراوەناحکومییەکان کۆببێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەماھەنگی کاروباری مرۆیی کە ئەمڕۆ کۆپییەکی بۆ خەندان نێردراوە “سەردانەکە جەخت دەکاتەوە لەسەر قەیرانی مرۆیی و ھەوڵە بەردەوامەکانی کۆمەکی وکارە لەپێشینەکان بۆ گەیاندنی کۆمەکی مرۆیی لە عێراق دوابەدوای ئۆپەراسیۆنی سەربازی سەر موسڵ.”

لەوبارەوە ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەماھەنگی کاروباری مرۆیی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە خەندان-ی ڕاگەیاند” خاتوو. ئێرسڵا مولر ئێوارەی دووشەممەی ڕابروو گەیشتووتە عێراق و ئەمڕۆ سەردانەکەی کۆتایی پێ دێت و لەگەڵ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ھەرێم و رێکخراوە ناحکومییەکان و کۆمەکبەخشەکان و لەگەڵ ھەندێک ئێزدی و ئاوارەی ناوخۆیی لەھەرێم کۆدەبێتەوە.”

ووتیشی” کاتژمێر ٥ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامانجی سەردانەکەی ڕووندەکاتەوە.”

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە” سەردانەکە جەخت دەکاتەوە لەسەر قەیرانی مرۆیی و ھەوڵە بەردەوامەکانی کۆمەکی وکارە لەپێشینەکان بۆ گەیاندنی کۆمەکی مرۆیی لە عێراق دوابەدوای ئۆپەراسیۆنی سەربازی سەر موسڵ.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عێراق دبته‌ ئەنداما ئەنجومەنێ مافێن مرۆڤی سەر ب رێكخراوا نەتەوەیێن ئێكگرتى ڤه‌

Lalish Duhok

ژبه‌ر بەره‌ڤانيكرنێ ژ مافێن هەرێما کوردستانێ سێ پەرلەمانتارێن کورد هاتنه‌ سزادان

Lalish Duhok

دهۆك.. داخوازا ڤه‌كرنا رێڤه‌به‌ریه‌كا پاسپۆرتێ بۆ ئاواره‌یان تێ كرن

Lalish Duhok