د هه‌يڤا ته‌موزێ دا،٢٤١وه‌لاتيێن سڤیل يێن عێراقی هاتينه كوشتن و ٢٧٧ دی بریندار بووينه
هەولێر-KDP.info-
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی كه له‌لایه‌ن نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عێراق (یونامی)ـیه‌وه تۆمار كراون، به تێكڕایی له مانگی ته‌مموزی ٢٠١٧ به‌هۆی كاره تیرۆریستییه‌كان و توندوتیژی و شه‌ڕی چه‌كدارییه‌وه ٢٤١ هاووڵاتی سڤیلی عێراقی كوژراون و ٢٧٧ی دیکەش برینداربوون.
ژماره‌ی كوژراوانی سڤیل بۆ مانگی ته‌مموز (كه پۆلیس ناگرێته‌وه) ٢٣٩ كه‌سه و ژماره‌ی برینداره‌كانیش (كه ئه‌ویش پۆلیس ناگرێته‌وه) ٢٧٣ كه‌سه. له‌و ژماره‌یه له پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگایه، ٢٣٣ مه‌ده‌نی بوونه‌ته قوربانی ١٢١ كوژراو و ١١٢ بریندار) . دوای ئه‌و پارێزگای به‌غدا دێت كه ئاماره‌كانی بریتییه له ٣٨ كوژراو و ٨٥ بریندار و ئاماری پارێزگای ئه‌نباریش بریتییه له ٣٣ كوژراو و ٤٩ بریندار.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه یونامی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی ئه‌نباره‌وه ده‌ستی كه‌وتوون، پارێزگایه‌كه ٨٢ قوربانی هه‌یه ( ٣٣ كوژراو، ٤٩ بریندار). ئاماره‌كان تا رۆژی ٣١ی ته‌موز تازه‌كراونه‌ته‌وه.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق (یان كوبیش)، ئیدانه‌ی كاره‌كانی داعشی كرد كه بوونه‌ته مایه‌ی كۆژان و مه‌ینه‌تییه‌كی زۆر بۆ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كه تا دوا هه‌ناسه‌یان له موسڵ و ساته‌وه‌ختی راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه له ١٠ ته‌مموزی ٢٠١٧دا ئه‌و رێكخراوه خه‌ڵكیان وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كار هێناوه.
(كوبیش) داوایه‌كه‌ی بۆ پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له شه‌ڕدا دووپات كرده‌وه له‌و كاته‌ی كه هێزه‌كانی عێراق ئاماده‌ی ئه‌نجامدانی دواهه‌ڵمه‌تیانن بۆ ڕزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی دیکەی عێراقیش له ده‌ست ئه‌و رێكخراوه و له‌مباره‌وه گوتی “له كاتێكا كه ده‌ستخۆشی له هه‌نگاویی مرۆیی هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین به پاراستنی خه‌ڵكی سڤیل و یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان له ناوجه‌رگه‌ی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی مووسڵدا، ئه‌وه‌ش پێویسته كه ئه‌و پاراستنه درێژه‌ی پێ بدرێت و ببێته كاری سه‌رلیست له كرده سه‌ربازییه‌كانی دیکەشدا”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
