3 سالا به‌رى نهۆ پێش داعش ل شنگال و ده‌وروبه‌ران كۆمكوژى ئه‌نجام دا
K24 – هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 3/8/2014، جیهان به ناڵه و هاواری ژنان و منداڵانی ئێزدییه‌كانی ناوچه‌كانی شنگال به ئاگا هاتنه‌وه، ئه‌و به‌ره‌به‌یانه‌ی چه‌كدارانی داعش فه‌توای قڕكردن و داگیركردن و كوشتن و به كه‌نیزه‌ككردنی ئێزدییه‌كانیان ده‌ستپێكردو حه‌فتاو سێیه‌مین فه‌رمانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكردن.
3 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه‌دا تێپه‌ڕیووه‌و هێشتا چاره‌نووسی هه‌زاران ئێزدی رفینراو و به سه‌بیكراو دیارنییه و برینه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته هێشتا خوێنی لێ ده‌تكێ.
رۆژی 3/8/2014 شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه په‌لاماردرا و به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه سه‌ربازییه‌ی سوپای عێراق له ناوچه‌كه‌دا جێیهێشتبوو، توانییان به ماوه‌یه‌كی كه‌م ناوچه‌كه داگیر بكه‌ن و هه‌زاران ژن و منداڵ و پیاوانی ئێزدی رووبه‌ڕووی مه‌رگ و ئاواره‌بوون بكه‌نه‌وه‌و به‌شێكی زۆری ئه‌و خه‌ڵكه له ترسی شمشیر و نێزه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه روویانكرده چیای شنگال و له هه‌ر چوار لاوه به‌و گه‌رمایه گه‌مارۆدران و بێ ئاو و خواردن مانه‌وه‌و چه‌ندین كه‌س به‌هۆی تینوێتی و برسێتی و نه‌خۆشی له رۆژه‌كانی یه‌كه‌مدا گیانیان له ده‌ستدا.
له‌و هه‌ڵمه‌ته به‌رنامه بۆ داڕێژراوه‌ی چه‌كدارانی داعشدا بۆ سه‌ر ناوچه ئێزدینشینه‌كان، كه عه‌ره‌به‌كانی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شنگالیش رۆڵی سه‌ره‌كیان تێدا هه‌بوو، به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ئێزدییان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی داگیركردنی شنگال له 3 مانگی ئابی ساڵی 2014 دا زیاتر له 360 هه‌زار له كوردانی ئیزدی ئاواره بوون، كه زۆربه‌یان روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زیاتر له هه‌زار و 1200 ئێزدی له‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌دا شه‌هید بوون و دواتر چه‌كدارانی داعش زۆربەی ئەو شەهیدانەیان كردنه گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ و هه‌تا ئێستا 43 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له نێو شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دۆزراونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره له رۆژی داگیركردنی شنگال و ناوچه‌كانی دووروبه‌ریدا، چه‌كدارانی داعش زیاتر له شه‌ش هه‌زار و چوار سه‌د كوردانی ئێزدییان رفاند، كه زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵ بوون.
ئه‌و كاته‌ی داعش په‌لاماری ئه‌و ناوچانه‌یدا، سوپای عێراق له مووسڵ و تكریت و ناوچه‌كانی خواروو و رۆژئاوای كه‌ركووك و دیاله شكستیان هێنابوو و بێ شه‌ڕكردن زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یان راده‌ستی چه‌كدارانی داعش كرد و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه پێشكه‌وتووه‌كانیان له دوای خۆیان به‌جێهێشتبوو، هه‌ر بۆیه بۆشاییه‌كی زۆری سه‌ربازی له ناوچه‌كانی شنگالیش درووست ببوو، ئه‌و هێزانه‌ی سوپای عێراق كه له‌و ناوچه‌یه‌دا بوون، به‌رگرییان نه‌كرد و ئه‌و ژماره هێزه‌ی پۆلیسی ناوخۆی و هێزی پێشمه‌رگه‌یش كه له‌و ناوچانه‌دا بوون، به‌هۆی په‌راوێزخستنی به‌رده‌وامی حكومه‌تی عێراق و نه‌بوونی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی پێویست، نه‌یانتوانی به‌ر به‌و هێرشه فراوانه‌ی داعش بگرن كه به هاوكاری هه‌زاران عه‌ره‌بی ناوچه‌كه و هێزێكی گه‌وره‌ی پر چه‌كه‌وه په‌لاماری ئه‌و ناوچه فراوانه‌یان دابوو.
شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری یه‌كێك له‌و ناوچه كوردستانیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون، كه له رووی ئێدارییه‌وه به‌غدا به‌ڕێوه‌ی ده‌برد و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵی عێراقدا بوون، مانه‌وه‌و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره به گوێره‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور، یه‌كێكی دیكه له‌و كێشانه بوو كه ساڵانێكی پاش رووخانی رژێمی سه‌دام حسێنیش بێ چاره‌سه‌ر مابوونه‌وه‌و نه به‌غدا بایه‌خی پێده‌دان و نه رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌درا وه‌ك پێویست به ئه‌ركی خۆی هەڵبستێت و به ناوچه كێشه له‌سه‌ركان ناوده‌برا.
ئه‌و كاته‌ی داعش هات
داعش له سووریا زۆر به‌هێز ببوو، به پێچه‌وانه‌ی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كه زۆربه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی سوپاكه‌ی كه‌وتبووه ده‌ست نه‌یارانی، شه‌ڕ و ململانێ خوێناوییه‌كانی سووریا و فره‌مینه‌به‌ری هێزه ئۆپۆزیسیۆن و نه‌یاره‌كانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیش، بۆشاییه‌كی زۆری بۆ هێزێكی رێكخراوی خاوه‌ن بیری توندڕه‌وی ئایینی درووستكردبوو، كه له هه‌موو سوچێكی جیهانه‌وه توندڕه‌وه‌كانی بۆ خۆی په‌لكێش كردبوو، له‌و سه‌روبه‌نده‌دا داعش ده‌ستی به جووڵه‌كرد و زۆرێك له ناوچه‌كانی سووریای به “پارێزگای ره‌ققه” شه‌وه خسته ژێر ركێفی خۆیه‌وه.
ئه‌وكات بارودۆخی سیاسی عێراقیش ته‌واو ناله‌بار بوو، به تایبه‌تی له پارێزگای نه‌ینه‌وا ناڕه‌زایه‌تی و جوڵه‌ی خه‌ڵك دژی سیاسه‌ته‌كانی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق ده‌ستیپێكردبوو، ناوچه‌كه‌ش مۆڵگه‌یه‌كی دیاری توندڕه‌وه سوننه مه‌زهه‌به‌كان بوو، ئه‌وانه‌ی دوای رووخانی رژێمی به‌عس، له پرۆسه‌ی سیاسی نوێی عێراقدا هه‌ستیان به په‌راوێزخستن و پاشكۆیه‌تی ده‌كرد، پاشماوه‌كانی رژێمی پێشووی به‌عس و ئه‌وانه‌ی دژی نه‌هجی شیعه‌گه‌رایی ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كه‌ی عێراق ده‌جوڵانه‌وه، له ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وادا خاوه‌ن هێز و پێگه و سه‌نگ بوون.
بۆیه له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 دا و چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌وه‌ی داعش به ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆنترۆڵ بكات، خه‌ڵكی ناوچه‌كه زه‌مینه‌سازیی ته‌واویان بۆ ئه‌و پێشهاته كردبوو، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كاروانی ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی سوپا و پۆلیس ده‌بینران، كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌ردباران ده‌كرا، ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه دژی حوكمڕانی “نوری مالیكی” سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق بوو، وه‌ك خۆیان ده‌یانگووت” ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌هۆی ئه‌و زوڵم و زۆره بوو كه سوپا و پۆلیسی حكومه‌تی عێراق دژی دانیشتوانی پارێزگاكه ئه‌نجامیان ده‌دا”.
به‌ڵام ئه‌و ره‌وشه بۆ رێكخراوێكی توندڕه‌وی پاوانخوازی بانگه‌شه‌كار بۆ میراتی “خه‌لافه‌ت” وه‌ك دۆزینه‌وه‌ی هه‌نگ بوو له كلۆری داردا، هه‌ر بۆیه زوو بارودۆخه‌كه‌ی قۆسته‌وه و به ده‌یان ئۆتۆمبێلی “پیك ئاپ” و ده‌یان چه‌كداره‌وه سنووری نێوان سووریا و عێراقیان بڕی و وه‌ك میوانێكی پێشتر ته‌داره‌ك بۆ سازكراو گه‌یشته ناو جه‌رگه‌ی شاری مووسڵی ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا.
پێشوازیكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له چه‌كدارانی داعش وه‌ك راپه‌ڕینێك بوو دژی حكومه‌تی عێراق، هه‌ر زوو هه‌زاران گه‌نج و پیری شاره‌كه و زۆرینه‌ی هۆزه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا چوونه ریزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌وه كه هێشتا نه‌یانده‌زانی چ بیركردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه هه‌یه.
له رۆژی 10/6/2014 دا به یه‌كجاری داعش مووسڵی داگیركرد، یان راستره بگوترێت هێنرایه مووسڵ، چونكه 5 فیرقه‌ی سه‌ربازی و هێزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆی پارێزگاكه و پۆلیسی فیدراڵی و هێزه جیاوازه‌كانی دیكه هیچ به‌رگرییه‌كیان نه‌كرد، له‌وه‌ش خراپتر هه‌موو چه‌ك و جبه‌خانه سه‌ربازییه‌كان كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
چه‌ند رۆژێك دواتر له رۆژی 4 ی ته‌مووزی ساڵی 2014 دا بۆ یه‌كه‌مجار “ئه‌بو به‌كر به‌غدادی” رێبه‌ری داعش له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئه‌لنووری مووسڵه‌وه ده‌ركه‌وت و خۆی وه‌ك “خه‌لیفه”ی موسڵمانان ناساند.
ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای گه‌وره‌بوونی داعش بوو، چه‌ك و جبه‌خانه‌كانی سوپا و پۆلیس و خه‌ڵكێكی ناڕازی له حكومه‌تی تایفه‌گه‌ریی به‌غدا، جوگرافیایه‌كی فراوان، پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌بار و بوونی ده‌یان هۆزی خاوه‌ن كاریگه‌ریی و به‌رژه‌وه‌ندی، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ریزی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌یان له سه‌دان كه‌سه‌وه گه‌یانده ده‌یان هه‌زار چه‌كدار.
سوپای عێراق نه‌ك ناوه‌ندی شاری مووسڵ، به‌ڵكو ته‌واوی پێگه‌كانی خۆیان له پارێزگاكه جێهێشتبوو، ناوچه‌كانی شنگال و زومار و ره‌بیعه و عه‌ینزاله و ته‌له‌عفه‌ر و سه‌ربازگه‌ی ستراتیژی كه‌سكێ و به‌نداوی مووسڵ و هه‌موو ناوچه‌كانی پارێزگاكه‌یان چۆڵكردبوو، به‌شێك له‌و ناوچانه به تایبه‌تی شنگال و ده‌وروبه‌ری هێزێكی كه‌می پێشمه‌رگه‌ی لێ‌بوو، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی حكومه‌تی عێراق له ماوه‌ی 11 ساڵی پاش رووخانی رژێمی سه‌ددام حسێن، تا سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی داعش و له‌و كاتیشه‌وه تا ئیستا هیچ هاوكارییه‌كی به‌رچاوی پێشكه‌ش نه‌كردون، هێزێك كه له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا كه ساڵی 2005 زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عێراق به‌ڵیان بۆكرد و ئه‌وانی وه‌ك هێزێكی فه‌رمی و پاسه‌وانی هه‌رێم ناساندووه، به‌ڵام به درێژایی ته‌مه‌نی حكومه‌تی نوێی عێراق، نه مووچه نه بوودجه و نه راهێنان و نه چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ ئه‌و هێزه ده‌ستوورییه له لایه‌ن به‌غداوه نه‌نێردراوه. به پێچه‌وانه‌وه، سوپای عێراقی هه‌موو ئه‌و چه‌كه پێشكه‌وتووانه‌ی هه‌یبوو له مووسڵ كه‌وتبوونه ده‌ست داعش و له رێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه درابووه گه‌نجانی به‌شێك له هۆزه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به تایبه‌تی عه‌ره‌به‌كانی رۆژئاوای شاره‌كه، كه شنگال و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیان پێ ئابڵۆقه‌دابوو.
هه‌ر چه‌نده داعش رووه‌و پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ناوچه‌كانی سامه‌ڕا و به‌غدا ملی ده‌نا و له سه‌ربازگه‌ی گه‌وره‌ی تاجی و ناوچه‌ی تارمیه‌ی نزیك به‌غدا، نزیكببووه‌وه، شه‌ڕی سه‌ره‌كیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و وه‌ك خۆیان ده‌یانگووت” مه‌ترسییه‌كانی شیعه” دا ده‌كرد، به‌ڵام چەکدارانی داعش به هاوكاری به‌شێكی زۆری هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه،به‌ره‌به‌یانی رۆژی 3ـی ئابی 2014 هێرشیان کردە سەر شاری شنگال، کە شارێکی کوردستانییە و لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە، دانیشتووانەکەی لە مەسیحی، کوردی موسڵمان و زۆرینەشیان له کوردانی ئێزدی پێکدێن.
ئه‌و هێرشه‌ی داعش جیاوازبوو له هێرشه‌كانی دیكه‌یان، ئه‌وان فه‌رمانی كووشتن و تاڵانكردن و به سه‌بیكردنی كچانی ئێزدیان به بیانووی ئایینییه‌وه دابووه چه‌كدار و هۆزه‌كانی ناوچه و ره‌وایه‌تی جینۆسایدی ئێزدییه‌كانیان دابوو به گوێی چه‌كداره‌كانیاندا، هه‌ر بۆیه له هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌لاماری شنگال و ناوچه ئێزدینشینه‌كان درا و ئه‌و هێزه كه‌مه‌ی پێشمه‌رگه‌ش كه له‌و ناوچانه بوون، به‌هۆی كه‌می ژماره‌یان و نه‌بوونی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێویست و چۆڵكردنی پێگه ستراتیژییه‌كانی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن سوپای هه‌ڵاتووی عێراقه‌وه، نه‌یانتوانی به‌ر به‌و شاڵاوه سه‌ربازییه ئامانجداره بگرن، هه‌ر بۆیه داعش ئه‌و پیلانه‌ی دایرشتبوو سه‌ریگرت وشنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری داگیركرد، به‌شێكی خه‌ڵكی ناوچه‌كه روویانكرده چیای شنگال و ژماره‌یه‌كیان به دیل گیران و ژماره‌یه‌كیان كوژران و زۆرێك له ژنان و كچانی ئێزدیشیان وه‌ك سه‌بایا و ده‌ستكه‌وتی شه‌ڕ به ناوی ئایین ره‌وایه‌تیان پێدا و ده‌ستدرێژیان كردنه سه‌ر و كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ده‌كرن.
ئه‌و تاوانه هه‌موو مرۆڤایه‌تی هه‌ژاند، ئێزدییەکان ، ئەو هێرش و کوشتوبڕەیان به کوشت‌وبڕ و فه‌رمانی ژمارە 73 ناوبرد، کە بە درێژایی مێژوو بەسەر کوردانی ئێزدی‌دا هاتووە.
دوای داگیرکردنی شنگال لەلایەن داعشەوە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هه‌رێمی کوردستان، بەڵێنی بە میر و هاووڵاتییانی کوردی ئێزدی و کوردستان بە گشتی دا، کە شاری شنگال رزگار دەکاتەوە و تۆڵەی شەهیدانی ئێزدی لەو رێکخراوە توندڕەوە دەکاتەوە.
له‌و كاته‌دا هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاركردنی ئابڵۆقه‌دراوانی سه‌ر چیای شنگال خرابووه‌گه‌ڕ، هاوار و ناڵه‌ی ئێزدییه‌كان گوێی جیهانی ده‌زرینگانده‌وه، رۆژانه ژن و منداڵ به‌هۆی تینوویه‌تی و برسیه‌تییه‌وه ده‌مردن، به‌هۆی فرۆكه و هێلیكۆپته‌ره‌وه ده‌ستكرا به ناردنی ئاو و خۆراك و هه‌وڵه‌كانیش بۆ كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێك بۆ رزگاركردنی خه‌ڵكی گیرخواردووی سه‌ر چیاكه له هه‌موو لایه‌كه‌وه خرابووه‌گه‌ڕ، نزیكترین رێگه‌ش كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك بوو له سنووری رۆژئاوای كوردستان و له‌وێشه‌وه هێنانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه بۆ باشووری كوردستان و پێشوازیكردنیان له كه‌مپ و خێوه‌تگاكاندا.
ئه‌وكاته رێكخراوه خێرخوازه ناوخۆیی و بیانییه‌كان، كه‌وتبوونه كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه و چه‌ند هێلیكۆپته‌رێكی هێزی ئاسمانی عێراقیش، كۆمه‌كه‌كانی ده‌گه‌یانده سه‌ر چیای شنگال، میدیاكان و رۆژنامه‌نووسانی ناوخۆیی و بیانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێلیكۆپته‌رانه‌دا ده‌چوونه سه‌رچیاكه و سات به سات نه‌هامه‌تییه‌كانی كوردانی ئێزدی گیرخواردووی سه‌رچیاكه‌یان بۆ جیهان ده‌گواسته‌وه.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم ده‌ستیانكردبوو به په‌یوه‌ندیكردن، بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ك تا ئه‌و خه‌ڵكه له‌و نه‌هامه‌تییه رزگاربكرێن، دۆخه‌كه هێنده ناله‌باربوو، په‌نا بۆ هه‌موو رێگایه‌ك ده‌برا، یه‌كێك له‌و رێگانه كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێكی ئارام بوو له بناری چیاكه‌وه بۆ ناو سنووری خاكی رۆژئاوای كوردستان، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و پێشمه‌رگه كه بۆ پارێزگاریكردن له خه‌ڵكی ئابڵۆقه‌دراوی سه‌ر چیاكه له بناری چیاكه‌دا هێشتا دژی داعش ده‌جه‌نگان، له‌ولاشه‌وه چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی چه‌كداری په‌كه‌كه و یه‌په‌گه وه‌ك به‌شێك له كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێڕه‌وه به‌شداریانكرد و توانرا به هه‌وڵێكی هه‌مه‌لایه‌نه رێگایه‌ك بۆ ده‌ربازبوونی گیرخواردووه‌كانی سه‌ر چیای شنگال له خاكی رۆژئاوای كوردستانه‌وه بكرێته‌وه. بەڵام پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌و هاوكارییه‌ی كه كردی، بۆ ئامانجی مانه‌وه بوو له ناوچه‌كه‌دا و تا ئێستاش ئه‌و هێزانه له‌و ناوچانه‌دا ماونه‌ته‌وه‌و وه‌ك یه‌كێك له كێشه‌كانی به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و سه‌قامگیریی ده‌ڤه‌ره‌كه ناوده‌برێن.
هێرشه‌كانی داعش فراوانتر بوون
رۆژ له دوای رۆژ پێشمه‌رگه زیاتر رووبه‌ڕووی شه‌ڕی ئه‌و گرووپه توندڕه‌وه ده‌بووه‌وه، په‌لاماره‌كانی داعش ته‌واوی سنووری 1050 كیلۆمه‌تری خاكی كوردستانی ته‌نیبوو، رۆژانه ته‌رمی شه‌هید ده‌گه‌ڕایه‌وه شار و گونده‌كان، تا ئه‌وه‌ی داعش په‌لاماری شاری هه‌ولێریدا و له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابدا مه‌ترسی شه‌ڕ گه‌یشتبووه خوارووی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وكات مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی كه‌ناڵی BBC بریتانی باسی له مه‌ترسییه‌كانی پێشڕه‌وی چه‌كدارانی داعش بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و گووتی:” له راستیدا بۆ ئێمه، گه‌شه‌ی خێرای داعش له ده‌سپێکی شه‌ڕه‌کانیان له سوریا و په‌ره‌سه‌ندیان بۆ رێکخراوێکی گه‌وره‌تر، جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو. ئێستا ده‌توانم پێت بڵێم، که له راستیدا ئێمه روبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تێکی تیرۆریستی ده‌بینه‌وه نه‌ک ته‌نها رێکخراوێکی تیرۆریستی. ئه‌وان ئێستا ژماره‌یان زیاتر بووه و ناوچه‌ی زیاتریان کۆنترۆڵ کردووه و چه‌کی زیاتر و پێشکه‌وتووتریان که‌وتۆته ده‌ست. شکستهێنانی سوپای سووریا و عێراق ده‌سه‌ڵات و هێزی زیاتری له‌وه پێ به‌خشیوون که ئه‌مڕۆ ئێمه رووبه‌ڕووی بووینه‌ته‌وه”.
مه‌سرور بارزانی ئه‌وكات ئه‌وه‌شی گووت:” پێشمه‌رگه له جیاتی هه‌موو جیهان ئه‌م شه‌ڕه ده‌کات نه‌ک ته‌نها بۆ عێراق. داعش رێکخراوێکه هیچ سنورێک نا ناسێت و باوه‌ڕی به‌هیچ مافێکی مرۆڤ نییه و رێز و حورمه‌تی بۆ هیچ پێکهاته‌یه‌کی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی نییه. ئێستاش ئێمه له کوردستان 2/1 ملیۆن ئاواره‌مان هه‌یه، نزیکه‌ی 250 هه‌زار په‌نابه‌ری سووریمان هه‌یه، زیاتر له هه‌زار په‌نابه‌ری مه‌سیحیمان هه‌یه، که له شوێنه‌کانی دیکه‌ی عێراقه‌وه رایان کردووه و هاتوونه‌ته کوردستان و ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی دیکه‌ی عه‌ره‌بی سوننه و خه‌ڵکی دیکه‌ش په‌نایان بۆ کوردستان هێناوه. هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه هاتوونه‌ته کوردستان تا هه‌ست به ئارامی و پارێزراوی بکه‌ن، ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی سه‌رشانی ئێمه‌یه هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه بپارێزین و هه‌رێمی کوردستان بپارێزین و به‌شدار بین له هێنانه‌ئارای دۆخێکی باشتر بۆ عێراق. ئه‌مه شه‌ڕێکه ئێمه له‌جیاتی هه‌موو ناوچه‌که و دنیا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین”.
تا توانا و هێزی داعش زۆرتر و گه‌وره‌تر ده‌بوو
گه‌وره‌بوونی داعش و توانا و هێزی داعش له‌سه‌رووی پێشبینی و زانیارییه‌كانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكاش بوو، هه‌ر بۆیه باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مریكا له 9ی ئابی 2014 گوتی: پێشکه‌وتن و پێشڕه‌وی داعش له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا زۆر زیاتره له‌وه‌ی که ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشبینیان ده‌کرد، ته‌نانه‌ت هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکاش سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه”.
ئه‌وكات كه مه‌ترسییه گه‌وره‌كه‌ی داعش جیهانی داگرت، هێدی هێدی ده‌ستكرا به هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سه‌ره‌تا هاوكارییه‌كان زۆر كه‌م و سنووردار بوون، هه‌میشه به‌رپرسانی پێشمه‌رگه داوایان ده‌كرد كه بۆ رێگه‌گرتن له پێشڕه‌وی و تاوانه‌كانی داعش، پێویستمان به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێشكه‌وتووه، چونكه چه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانی سوپای عێراق و سووریا كه‌وتوونه‌ته ده‌ست ئه‌و گرووپه، كه سه‌دان خۆكوژیان به‌و چه‌كانه‌وه ده‌نارده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
دوای ئه‌وه ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی زۆرتر ده‌ركیان به مه‌ترسییه‌كانی داعش كرد و له رۆژی 5/9/2014 هاوپه‌یمانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دژی رێكخراوی داعش پێكهێنرا و زیاتر له 60 ده‌وڵه‌تی جیهان له ژێر چه‌تری ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌دا هاتنه مه‌یدانی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ “ده‌وڵه‌تی ئیسلامی” كه تا ده‌هات سنووری “خه‌لافه‌ت”ـه‌كه‌یان فراوانتر ده‌بوو.
له‌و كاته‌وه تا ئێستا پێشمه‌رگه له‌سه‌ر زه‌وی و هاوپه‌یمانان له ئاسمانه‌وه شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی زۆریش خرایه به‌رده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق، كه دوای لادانی مالیكی له حوكم چووه قۆناغێكی نوێوه و سوپای عێراق، له راكردن و جێهێشتنی سه‌نگه‌ره‌كانیانه‌وه كه‌وتنه قۆناغی به‌رگری و دواتر هێرشكردن و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی زۆرێك له شار و ناوچه‌كانی وه‌ك، پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار و فه‌لوجه و دواتر ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا كه له رۆژی 17/10/2016 ده‌ستیپێكرد و پێشمه‌رگه سه‌نگه‌ری چه‌ند ساڵه‌ی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی شكاند و زۆرینه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی پارێزگاكه‌ی كۆنترۆڵكرده‌وه و ده‌رگای بۆ هێزه‌كانی عێراقیش كرده‌وه تا بۆ كۆتاییهێنان به داعش له مووسڵ پێشڕه‌وی بكه‌ن.
رۆژی 14/11/ 2015 سه‌نته‌ری قه‌زای شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆنترۆڵكرایه‌وه، پێشتر ناوچه‌كانی ره‌بیعه و زومار و سنونێ و عه‌ینزاله و ده‌وروبه‌ری كۆنترۆڵكرابوو، پێشمه‌رگه چه‌ندین جار و بۆ ماوه‌ی درێژ به‌هۆی بوونی ئه‌و هێزانه‌ی په‌كه‌كه‌وه كه له‌و بۆشاییه‌دا هاتبوونه ئه‌و ناوچانه‌وه، پلانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال و ده‌وروبه‌ریان دواخست، چونكه ئه‌و هێزانه‌ی په‌كه‌كه كه ناوی جیاجیان له خۆیانناو و رۆژ له دوای رۆژ زیاتر ده‌بوون له ناوچه‌كه، كێشه‌یان بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش‌یش درووستكردبوو، هێزه‌كانی په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك و پاره وه‌ربگرن، به‌غدا به رێنوێنی ئێران به‌شیكی ئه‌و هێزانه‌ی په‌كه‌كه‌ی خسته ناو به‌رنامه‌ی هاوكاریكردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه و تا ئیستاش له‌و رێگایه‌وه پاره و چه‌ك و بوودجه‌یان پێده‌درێت.
به‌ڵام هێشتا ناوچه‌كانی شنگال نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه دۆخی ئاسایی پێش داگیركاریی و كاره‌ساته شومه‌كه‌كه‌دا، هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆری ئێزدییه‌كان له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدان و چاره‌نووسیان نادیاره، هه‌ر چه‌نده به هه‌وڵی جۆراوجۆری هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌ی رابردوودا زیاتر له 3500 له‌و ئێزدییه رفێنراوانه ئازادكراون، به‌ڵام هێشتا ژماره‌یه‌كیش له ده‌ست چه‌كدارانی داعشدان.
شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌یه‌كی به پیتن و له رووی سه‌ربازیشه‌وه پێگه‌یه‌كی ستراتیژی هه‌یه، له‌و ناوچه‌یه‌داو به‌رله‌وه‌ی داعش ئه‌و كاره‌ساته درووست بكات، زیاتر له 400 هه‌زار كه‌س نیشته‌جیبوون كه 70% یان كوردانی ئێزدی بوون و نزیكه‌ی 20% كوردی موسڵمان و ئه‌وانی دیكه‌شیان عه‌ره‌ب و كریستیانه‌كان بوون.
به‌ڵام هێشتا ناوچه‌كانیان به ته‌واوه‌تی ئاوادان نه‌كراوه‌ته‌وه، چونكه ژماره‌یه‌كیان چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ژماره‌یه‌كیشیان له كه‌مپ و خێوه‌تگه و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا ماونه‌ته‌وه. به‌رپرسانی ناوچه‌كه ده‌ڵێن، هێشتا شنگال و ده‌وروبه‌ری پێویستی به كاتی زیاتر و بوودجه‌ی زۆر هه‌یه ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ی هێزه ده‌ره‌كییه‌كانی ناو شنگالیش به هۆكارێكی دیكه‌ی خێراكردنی پرۆسه‌ی ئاواكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه ده‌زانن. جیا له‌وه‌ش ئێستا 2 كۆمه‌ڵگا و چه‌ندین گوند له ژێر ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبیدان و تا ئێستا ئاماری كۆتایی تاوانه‌كانی داعش به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام شنگال بووه وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ له جه‌نگی دژی داعش و له پاش ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه، جیهان زیاتر هه‌ستی به مه‌ترسیداریی داعش كردوو و به‌ره‌كانی جه‌نگی دژی ئه‌و رێكخراوه فراوانتر بوون. رۆژه ره‌شه‌كانی شنگال بوونه سه‌ره‌تای شكستی گه‌وره‌ی خه‌لافه‌ته ره‌شه‌كه.
A. Qeredaxi
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
