“رۆژانه زێده‌تر ژ 5 هه‌زار گه‌شتیاران دئێنه هه‌رێما كوردستانێ”
هه‌ولێر-KDP.info-![]()
وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو ژماره‌ی گه‌شتیاران زۆر زیادی كردووه، كه رۆژانه زیاتر له 5 هه‌زار گه‌شتیار دێنه هه‌رێمی كوردستان، به‌وه‌ش ئه‌مساڵ داهاتی گه‌شتیاری زۆر زیاد بووه، ئێستا رۆژانه 90 كۆمپانیای گه‌شتیاری له خوارو و ناوه‌ڕاستی عێراق گه‌شتیار دێنن بۆ هه‌رێمی كوردستان.
(نادر ڕۆستی) وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، “ئه‌مساڵ ژماره‌ی گه‌شتیاران زۆر زیادی كردووه و رۆژانه زیاتر له 5 هه‌زار گه‌شتیار دێنه هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش مایه‌ی دڵخۆشی و ده‌بێته هۆی زیادبوونی داهاتی گه‌شتیاری، چونكه داهاتی گه‌شتیاری به‌نده به مانه‌وه‌ی گه‌شتیاران و زیادبوونی گه‌شتیاران.
(ڕۆستی) گوتیشی، “ئێستا به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌داینه ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه دێن چۆن وا بكه‌ین كه زیاتر بمێنه‌وه، چونكه چه‌ند زیاتر بمێننه‌وه داهاتی گه‌شتیاری زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی گه‌شتیار ته‌نیا په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه، به‌ڵكو به بازگه‌كان و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانه‌وه هه‌یه، كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌شتیاران ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی باش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌شتیار كرا، ئه‌وا گه‌شتیار زیاتر ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه داهات زیاد بێت.
وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ده‌شڵێ، “به‌پێی ئه‌و كۆنفڕانسانه‌ی كه پێشتر كردوومانه و ئه‌و پێشانگا و دیدار و ووركشۆپانه‌ی بۆ كۆمپانیه گه‌شتیارییه‌كان كراون، ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆمپانییه‌كان بانگهێشتی كوردستان كراون، ئێستا رۆژانه 90 كۆمپانیای گه‌شتیاری له خوارو و ناوه‌ڕاستی عێراق گه‌شتیار دێنن بۆ هه‌رێمی كوردستان”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
