شبكة لالش الاعلامية

ب ساناهى کێشا خۆ دابەزينە

ب ساناهى کێشا خۆ دابەزينە
ZNA- ھەولێر
زۆرن ئەوانەی بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن و بە دوا رێگەی چارەیەکی گونجاو دەگەڕێن بۆ ئەوە کێشیان پێ دابەزێنن , بۆ ئەمەبەستەش توێژەرانی زانکۆی دریکسل و پنسلڤانیا ئاسانترین رێگەیان بۆ دابەزاندنی کێش داناوە ..

توێژەرانی ھەر دوو زانکۆکە دەڵێن, باشترین و ئاسانترین رێگە بۆ ئەوەی کێشت پێی دابەزێنی بریتیە لەوەی رۆژانە پێوانەی کێشی خۆت بکەیت ..

توێژینەوەکە لەسەر ٣٠٠ ئافرەت ئەنجامدراوە و داوا لەنیوەیان کراوە رۆژانە پێوانەی کێشیان خۆیان و نیوەکەی دیکەش بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەم کارە نەکەن ..

لە توێژینەوەکە دەرکەوتووە ئەو ئافرەتانەی رۆژانە پێوانەی کێشیان خۆیان , یا کێشیان دابەزیووە یا ئەوەتا پارێزگاریان لە کێشی خۆیان کردوە , بەپێچەوانەوەی ئەوانەی پێوانەی کێشی خۆیان نەکردوە زۆرینەیان کێشیان زیادی کردوە .

توێژەران دەڵێن سوودی پێوانەکردنی رۆژانەی کێش ئەوەیە . کەسەکە ھەوڵدەدات خواردنی تەندروست بخوات و دوور کەوێتەوە لەو خواردنانەی دەبێتە ھۆی زیاد بوونی کێشی ھەروەھا ئەم کارە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی کەسەکە بە دوای ژیانێکی تەندروستانە ھەوڵبدات ..

یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / سکای نیوز

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

له‌هى روودكه‌ته‌ بەغدايێ

Lalish Duhok

خوارنا هيكێ رۆژانه‌ ژ دوو نه‌خۆشيێن مه‌ترسيدار دپارێزت

Lalish Duhok

چین چاره‌سه‌ری‌ خه‌وی‌ منداڵانی‌ له‌ قوتابخانه‌ دۆزییه‌وه‌

Lalish Duhok