شبكة لالش الاعلامية

کۆمسیۆنێ ماوێ تۆمارکرنا قەوارێن سیاسی درێژ كر

کۆمسیۆنێ ماوێ تۆمارکرنا قەوارێن سیاسی درێژ كر

خەندان-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی قەوارە سیاسییەکانی بۆ پرۆسەی راپرسی درێژکردوەتەوە.

لە راگەیەنراوێکی رۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویانکردوەتەوە، فەرمانگەی پەیوەندی و راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاگاداری سەرجەم قەوارە سیاسییەکان دەکاتەوە کە پرۆسەی تۆماکردنی ناوی قەوارە سیاسییەکان بۆ پرۆسەی راپرسی بەردەوامیی دەبێت تا رێکەوتی 15ی ئەیلولی 2017.

ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە لە رۆژی 25ی ئەیلولی 2017 لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

هەروەها بڕیارە لە یەکی تشرینی دووەمی ئەمساڵیشدا هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆ هەڵبژارتنێن جڤاتا پارێزگه‌هێن عێراقێ، پارتی ب لیستا ژمارە 197 دێ بەشداریێ كه‌ت  

Lalish Duhok

شاندا هه‌رێمێ ژماره‌یه‌كا كۆمبوونان ل به‌غدا كرن

Lalish Duhok

ئه‌مریكا لگه‌ل سێ وه‌لاتان رێككه‌فتيه‌ و هێرش دكه‌نه‌ سه‌ر ئێرانێ

Lalish Duhok