“پێنج ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار كه‌س دێ پشكداريێ د ریفراندۆمێ دا كه‌ن”
K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی ده‌كات، نزیكه‌ی 5.5 ملیۆن كه‌س به‌شداری ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ن، كه بڕیاره له 25/9/2017 ئه‌نجامبدرێت.
شێروان زرار، گوته‌بێژ به‌ناوی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، روونیكرده‌ه‌وه “له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، نزیكه‌ی پێنج ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار هاووڵاتی به‌شداری له ریفراندۆمه‌كه‌دا ده‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه “ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه له پارێزگای نه‌ینه‌وا، ریفراندۆمیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌وان به فه‌رمی داوایان پێشكه‌شكردووه‌و كۆمیسیۆنیش وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
