چاوانيا پاراستنا پێستێ بن چاڤان
وشه
ژێرچاو به پێستێكی ته‌نك و ناسك داپۆشراوه، به مه‌كیاجكردنی به‌رده‌وام تووشی په‌ڵه‌ی ڕه‌ش ده‌بێت و سروشته ناسكه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی ته‌مه‌ن ئه‌و پێسته به‌ره‌و چرچبوون و زه‌ردبوون ده‌چێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ماڵپه‌ڕی “سه‌یده‌تی” باشترین و گونجاوترین ڕێگه‌كانی پاراستنی پێستی ژێرچاوی پێشكه‌ش به ژنان كرد:
– ماوه‌ی به‌كارهێنانی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر كه‌م بكه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی ژێرچاوت له گرژبوون و ماندووبوون بپارێزیت.
– به‌رده‌وام و رۆژانه كرێمی چاره‌سه‌ری ڕه‌شبوون و چرچبوونی پێسته‌كه‌ت به‌كار مه‌هێنه، باشتر وایه ده‌ست بكه‌یت به به‌كارهێنانی ئه‌و كرێمانه‌ی بۆ پاراستنی پێستی ڕووخسارت به‌كار دێن و دوورت ده‌خه‌نه‌وه له تێكچوونی پێستت.
– ئه‌و كرێمانه بۆ ڕووخسارت به‌كار بهێنه كه سه‌ره‌كیترین پێكهاته‌یان هه‌نگوینه، چه‌ندان ماركه‌ی به‌ناوبانگیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ن، چونكه هه‌نگوین پێست له ماندووبوون ده‌پارێزێت و یارمه‌تی ده‌ده‌ت به زووترین كات په‌ڵه ڕه‌شه‌كانی لێواری چاو له‌ناو بچن.
– چاویلكه‌ی پزیشكی دژه‌خۆر به‌كار بهێنه، له هه‌موو كاته‌كانی وه‌ك لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و پیاده‌ڕۆیی ته‌نانه‌ت له كاتی مه‌له‌كردنیش باشتر وایه چاویلكه بكه‌یته چاوت، تا تیشكی خۆر كار له پێستت نه‌كات.
سه‌رچاوه/ سه‌یده‌تی
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
