شبكة لالش الاعلامية

هۆزێن ئه‌ره‌بێن نەینەوا، داخوازێ ژ وه‌لاتیان دكن دەنگ بۆ سەربەخۆیا كوردستان بدەن

هۆزێن ئه‌ره‌بێن نەینەوا، داخوازێ ژ وه‌لاتیان دكن دەنگ بۆ سەربەخۆیا كوردستان بدەن

مووسڵ-KDP.info-

هۆزە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا، لە ڕاگەیێنراوێكدا لەبارەی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانەوە، داوا لە تەواوی ئەو ئاوارە عەرەبانە دەكەن كە دەكەونە ناوچەكانی سنووری گشتپرسییەوە، بەشداری بكەن و دەنگ بۆ سەربەخۆیی كوردستان بدەن.

گوتەبێژی هۆزە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا (مەزاحم ئەحمەد ئەلحوێت)، لە ڕاگەیێنراوێكدا كە وێنەیەكی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دراوە، ڕایگەیاندووە، “داوا لە تەواوی هۆزە عەرەبەكانی نەینەوا و ئاوارە وپەنابەری عەرەب ئەوانەی دەكەونە سنووری ئەو ناوچانەی كە گشتپرسی دەیانگرێتەوە دەكەین، بەشداری لە دەنگداندا بكەن بۆ بەرژەوەندیی سەربەخۆیی كوردستان لە 25-9-2017ـدا دەنگ بدەن و لەو رۆژەدا ڕوو لە نزیكترین بنكەی دەنگدان بكەن لە نێو مووسڵ و هەروەها كەمپەكان یان لەو پارێزگایانەی كە تێیدا نیشتەجێن یاخود ئەو وڵاتانەی تێیدا پەنابەرن و، دەنگ بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی كوردستان بدەن.”

هەر لە ڕاگەیێنراوەكەدا گوتەبێژی هۆزە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا دەڵێت‌، “لە دوای دەنگدان، تەواوی ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی ماون، دەگەڕێنرێنەوە بۆ ناوچەكانیان بەپێی رێكارەكان، لیژنەیەكی تایبەتیش لەسەر فەرمانی سەرۆك (مەسعوود بارزانی) و بە سەرۆكایەتیی (دیندار زێباری) بۆ ئەم مەبەستە پێك هاتووە و، لە ماوەی مانگەكانی ڕابردوویشدا ژمارەیەك لەو خێزانانە گەڕاونەتەوە بۆ رۆژئاوای دیجلە و دەشتی نەینەوا و ناوچەی مەخموور كە هێزەكانی پێشمەرگە ئازادی كردوون و دەیانپارێزیت‌.”

ڕوونیشی كردەوە، “وەكو هۆزە عەرەبەكان نامەیەك ئاراستەی تەواوی هێزە ئەمنییەكانی نەینەوا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق و وڵاتانی دەرەوە لە تەواوی جیهان دەكەین، رێگا بە كەسانی ئێمە بدەن تاوەكو بەشدار بن لە دیاریكردنی چارەنووسی خۆیاندا و، هۆشدارییش دەدەین لە بوونی هەر پێشێلكارییەك بەرانبەر هەر كەس و خێزانێك بكرێت یاخود گوشاریان بخرێتە سەر بۆ دەنگنەدان، كە رێگایشیان لێ بگرن پەنا دەبەین بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان و دادگای نێودەوڵەتی بۆ سزادانی ئەو كەسانەی كە رێگرییان كردووە بۆ ئەوەی دەنگ نەدەن”.

رۆژی 25-9-2017، ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش بەشداری دەكەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارتی پێشنیارەکا نوو ژ بۆ دانا پاشکەفتێ مووچەی دایە جڤاتا نوونەران

Lalish Duhok

ئاخفتنكه‌رێ سه‌رۆكایه‌تيا كۆمارا توركیا ده‌رباره‌ى داخستنا سنوورى لگه‌ا هه‌رێما كوردستانێ بۆ میديان دئاخفت

Lalish Duhok

حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ: برینا دارستانان جيێ قه‌بوولكرنێ نینه‌

Lalish Duhok