نێچیرڤان بارزانی: گشتپرسی ئامرازهکە بۆ رێگريێ ل دووباره‌بوونا نههامهتيان
رووداو – هەولێر
نێچیرڤان بارزانی بە كونسوڵی نوێی ئه‌ڵمانیای راگەیاند، له چوارچێوه‌ی عێراقدا “نەهامەتی زۆر” به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هاتوون، گشتپرسیش ئامرازێکە بۆ رێگری لە دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئەو نههامهتییانە.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 12-9-2017) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له كیرت ستۆكڵ ستیلفێرد، كونسوڵی نوێی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەت، لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی باسی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی كردووە كه له چوارچێوه‌ی عێراقدا به‌سه‌ر گه‌لی كورد دا هاتوون و دووپاتیكرده‌وه “گشتپرسی ئامرازێكه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان په‌یوه‌ندی خۆی له ئێستا و داهاتوودا له‌گه‌ڵ به‌غدا دیاریبكات و ببێته رێگرێك له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه”.
سه‌رۆكوه‌زیران نێچیرڤان بارزانی جه‌ختیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان خوازیاری ئه‌وه‌یه دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان هه‌بێت و له‌و باره‌یه‌وه رۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌پێویست زانی.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوكارییه سه‌ربازیی و مرۆییه‌كانی ئه‌ڵمانیای كردووە بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی له بواری مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازیدا. هاوکات په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌رلینیشی دووپاتكرده‌وه.
كیرت ستۆكڵ ستیلفێرد، كونسوڵی نوێی ئه‌ڵمانیا خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی كه وه‌ك كونسوڵی نوێی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به كار كردووه. هاوکات سوپاسی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووە بۆ ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ی تاوەکو ئێستا له بواره جیاوازه‌كاندا پێشكه‌شی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له هه‌ولێر كردووه و هیوای به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له داهاتوودا خواست.
كونسوڵی نوێی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە، وڵاتەکەی گرنگییه‌كی زۆر به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و به‌رده‌وامی و تۆكمه‌كردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانیشی دووپاتكردووەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
