شبكة لالش الاعلامية

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود: به‌دیلێ مه‌كگۆرك و بالیۆزان بۆ پاشئێخستنا ریفراندۆمێ ئاشكه‌را دكت

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود: به‌دیلێ مه‌كگۆرك و بالیۆزان بۆ پاشئێخستنا ریفراندۆمێ ئاشكه‌را دكت
ZNA- هه‌ولێر

محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتیری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەنی راگەیاندووە: “ئەمریکا و بریتانیا و فەڕەنسا و نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشنیازیانکردووەو بارودۆخی ھەرێمی کوردستان و ریفراندۆم بخرێتە ناو گفتوگۆی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، لە بەرامبەردا سەرکردایەتی کورد بۆ ماوەی دوو ساڵ ریفراندۆم دوابخەن. ھەروەھا گوتوویەتی: برێت مەکگۆرک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش و باڵیۆزانی ئەمریکا و بریتانیا و فەڕەنسا و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، رۆژی پێنج شەممە ئەو پێشنیازەیان خستووەتە بەردەستی مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و گوتوویانە”ئەگەر رەتبکرێتەوە ھەرێم تەحەمولی دەرھاویشتەکانی دەکات”.

محەمەدی حاجی مەحموود ئاماژەی بەوەکردووە کە “مەکگۆرک و باڵیۆزەکان پێشنیازی دواخستنی ریفراندۆمیان بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە کردوووە، تا لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دۆسێی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ریفراندۆم باس دەکرێت، ئەو سێ وڵاتەیش ھەوڵ دەدەن کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا چارەسەر بکەن”.

دەبارەی بۆچوونی سەرکردایەتی کورد بەرامبەر ئەو پێشنیازە، سکرتیری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەڵێت: “لە راستیدا ئەوان شتێکی بەرجەستەیان نەخستووەتە بەردەست، وەڵامی سەرۆک بارزانی ئەوەبووە، پێویستە بەدیلەکە بەھێزتربێت لە ریفراندۆم، ئەو کات ئەو بابەتە لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان تاوتوێ دەکەین تا بڕیاری بە کۆمەڵی لە بارەوە بدرێت”.

ھەورەھا دەڵێت: “ئەگەر ئەوان جدین لەو بابەتە، با ئەو پرسە بخەنە بەردەستی نەتەوە یەکگرتووەکان و کاتێک بۆ ریفراندۆم دیاری بکەن، وەک چۆن بۆ باشووری سودان و تەیمووری رۆژھەڵات و مۆنتینیگرۆ لە یۆگسلافیای پێشوو کردیان، ئەگەر وادەکەیان دیاریکرد و لەوبارەیەوە بڕیار لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەرچوو، ئەوکاتە سەرکردایەتی کوردستان لەبەر رۆشنایی ئەوەدا لە بابەتەکە دەکۆڵێتەوە”.

دەربارەی مەترسی ھەڵگیرسانی شەڕ لە کەرکووک، لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبیدا، کە ئێستا لە دەوروبەری شارەکەدان، پاش ئەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای حکومەتی عێراق، پارێزگاری کەرکووکی لە کار لاداوە، محەمەدی حاجی مەحموود گوتوویەتی: “مەرامی حکومەتی عێراقمان پاش ئەوەی شەڕی داعش تەواو دەبێت خوێندووەتەوە کە ھەوڵی ئەوەدەدەن دەست بەسەر ناوچە “کێشە لەسەرەکاندا” بگرن، وەک کەرکووک و خانەقین و شنگال، دەیانەوێت شەڕمان بەسەردا بسەپێنن، جا ئەگەر ریفراندۆم بکرێت یان نەکرێت”.

دەربارەی ئەگەری رووبەڕوو بوونەوەی نێوان ھەرێم لە لایەک و ئێران و تورکیا لە لایەکی دیکەوە بەھۆی ریفراندۆمەوە، محەمەدی حاجی مەحموود بە رۆژنامەکەی گوتووە “تورکیا و ئێران تا ئێستا ھیچ شتێکیان نەکردووە و داخستنی سنووریش بە دوور دەزانین، چونکە بەرژەوەندی گەورەیان لە کوردستان ھەیە، من ئێستا کە بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ ئیوە دەکەم، لە فڕۆکەخانەی ھەولێرم و بەرەو ئەنقەرە دەچم، چونکە بانگھێشتکراوم بۆ کۆنفرانسێکی تایبەت لەبارەی ریفراندۆمەوە”.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دەروازەیەکێ نێڤ دەولەتی دێ ل ناڤبه‌را باكوور و باشوورێ کوردستانێ ئێته‌ ڤه‌كرن

Lalish Duhok

ئەمریكا ده‌مێ دەستپێكرنا ئۆپەراسیۆنا كۆنترۆلكرنا مووسلێ ئاشكه‌را دكت

Lalish Duhok

سه‌قاناسى راگه‌هاندنه‌كێ به‌لاڤ دكت

Lalish Duhok