زيانا ڤان كارێن رۆژانه زێده‌تره ژ جگاره‌كێشانێ
K24 – هه‌ولێر:
توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێ ده‌ريخستووه، وه‌ستان بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر له كاتى كاركردندا هێنده‌ى جگه‌ره كێشان زيانى هه‌يه.
توێژينه‌وه‌كه ئه‌وه‌شى ده‌رخستووه، دانيشتن بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر كاريگه‌رى خراپى هه‌يه و سه‌رده‌كێشێت بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه و شه‌كره له جۆرى دووه‌م و پيرى پێشوه‌خته.
توێژينه‌وه‌كه له گۆڤارى ئه‌مريكايى تايبه‌ت به زانستى په‌تاكان بڵاوبوونه‌ته‌وه و تێيدا هاتووه ئه‌وانه‌ى بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر به پێوه ده‌وه‌ستن ئه‌گه‌رى تووشبوونيان به نه‌خۆشييه‌كانى دڵ و فشارى خوێن زۆرتره.
توێژينه‌وه‌كه ماوه‌ى 12 ساڵى خاياندووه و له ميانيدا 7 هه‌زار كه‌س له شارى ئونتاريۆى كه‌نه‌دا به‌شدارييان تێدا كردووه و ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ى له كاتى كاركردندا بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر ده‌وه‌ستن ئه‌گه‌رى تووشبوونيان به نه‌خۆشييه‌كانى دڵ زۆر زياتره له‌وانه‌ى به درێژايى رۆژ دانيشتوون.
ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه، رێژه‌ى ئه‌وانه‌ى به پێوه‌ن و تووشى نه‌خۆشييه‌كانى دڵ بوونه، يه‌كسانه به‌و كه‌سانه‌ى جگه‌ره‌يان كێشاوه ياخود گرفتارى كێشى زۆرى جه‌سته بوونه.
هه‌روه‌ها وه‌ستان بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر كاريگه‌رى له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنى ئازارى پشت و تێكچوونى كارى ئێسكه‌په‌يكه‌رى مرۆڤ هه‌يه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
