شبكة لالش الاعلامية

ژنه‌ك دلێ خۆ بن ئاخ دكت

ژنه‌ك دلێ خۆ بن ئاخ دكت

خەندان-

ژنێکی دانیشتووی ئیسرائیل پاش ئەوەی توشی چەندین کێشەی دڵ بوو کە ناچاری کرد بە نەشتەرگەری دڵی بۆ لاببرێت و دڵێکی دیکەی بۆ بچێنرێت، لە رێورەسمێکی نامۆدا دڵە نەخۆشەکەی خستە ژێر خاکەوە.

شارۆن فیدێل، شێوەکاری ئیسرائیلی تەمەن 46 ساڵ لە لەدایکبوونەوە دڵی لاواز بووە و چەندین کێشەی تەندروستی توشبووە. ئەم خانمە ساڵی پار توشی جەڵتەیەکی دڵ بوو و باری تەندروستی بە تەواوی تێکچوو و بەدوای کەسێکدا دەگەڕا کە دڵی ببەخشێت.

شارۆن دڵێکی دیکەی لە کوڕێکی ١٦ ساڵەوە پێ بەخشرا کە لە روداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا. شارۆن پاش نەشتەرگەرییەکە داوای دڵە نەخۆشەکەی خۆی لە نەخۆشخانەکە کرد و لەگەڵ خۆیدا بردییەوە بۆ ماڵەوە.

پاش ئەوەی پشووی لە نەشتەرگەرییەکەی وەرگرت، رووی کردە دارستانێک و چاڵێکی هەڵکەند، دڵە نەخۆشەکەی خستە نێو چاڵەکەوە و ئەندامەکەی بە خاک سپارد، پرۆسە نامۆکەی بە ڤیدیۆ تۆمارکرد و بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بابه‌ك زارۆكێ خۆ ژ ده‌ڤێ مارى رزگار دکت

Lalish Duhok

ژن و زه‌لامه‌كێ ئەمریكی زارۆكێ خۆ يێ ساڤا دفرۆشن

Lalish Duhok

100 ھەزار دۆلارا ل نەشتەرگەریيا جوانکاريێ خەرج دكت

Lalish Duhok