ھەزار و 197 دەرچوويێن زانکۆيێ دێ ئێنه دامەزراندن
باسنيوز:
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەدات کە ئەنجومەنی وەزیریان رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی ھەزار و
197 دەرچوو پیشان دا.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، تێدا ھاتووە: “لەسەر پێشنیازی وەزارتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەنجوومەنی وەزیران، ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی ھەزار و ١٩٧ لە دەرچووانی یەکەم، دووەم و سێیەمی زانکۆکان نیشاندا”.
لەو راگەیەندراوەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو: “بۆ ئەو مەبەستەش و بەپێیی نووسراوی ژمارە (4146) کە لە ڕێککەوتی 20/9/2017 بە ئیمزای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی دەرچووە، وێنەیەکی ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە بەدامەزراندنی دەرچووانی (یەکەم، دووەم و سێیەم) لەسەر ئاستی پەیمانگە حکوومییەکانی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥)، کە ژمارەیان ھەزار و ١٩٧ دەرچووە”.
لە نووسراوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو ژمارەیە لەسەر میلاکی ھەمان زانکۆ و پەیمانگەکانی خۆیان بە مووچە و ناونیشانی شایستە داراییان و بەپێی بڕوانامەکانیان لە ڕێککەوتی دەسبەکاربوونیان کاروباری دامەزراندنیان بۆ ڕایی دەکرێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
