عێراق و توركیا مانۆرێن سه‌ربازی يێن هه‌ڤبه‌ش ئه‌نجام دده‌ن
خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌ستپێكردنی مانۆڕی سه‌ربازی به‌رفراوانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر سنوری نێوان هه‌ردوو وڵات راگه‌یاند.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌ته‌كه، عوسمان غانمی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق دوێنێ رایگه‌یاندووه كه مانۆڕی سه‌ربازی به‌رفراوانی عێراقی -توركی له‌سه‌ر سنوری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا ده‌ستیپێكردووه.
دوێنێ بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، كه ئه‌فسه‌رو سه‌ربازانی عێراقی به‌شدارن له‌مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌سه‌ر سنوری عێراق.
ئه‌و مانۆڕه هاوبه‌شه‌ی توركیا‌و عێراق، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوچه جێناكۆكه‌كان، سه‌ربازی دژایه‌تی و داوای عێراق و وڵاتانی دراوسێ و زۆرێك له‌وڵاتانی جیهان بۆ ئه‌نجامنه‌دانی.
دوێنێ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆم به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی و داوای به‌غداو زۆرێك له‌وڵاتانی جیهان بۆ ئه‌نجامنه‌دانی.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆن، رێژەی بەشداری لە ریفراندۆم، سەدا ٧٢.١٦ بووە. له‌كۆی ٤ ملیۆن و ٥٦١ ھەزار و ٢٥٥ کەس كه مافی ده‌نگدانیان ھەبووە، سێ ملیۆن، و ٣٠٥ ھەزار، و ٩٢٥ کەس، بەشداری پرۆسەكه‌یان کردووە.
هه‌روه‌ها لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ٤٩٧ھەزار و ١٩٠دەنگدەر بەشداریانکردووە، ھەروەھا، ٩٨ ھەزار، و ٩٤٥ کەس لە دەرەوەی وڵاتەوە بەشداربوون و دەنگیان داوە.
تائێستا دیار نییە، کۆمسیۆن کەی بەفەرمی ئەنجامە بەراییەکان رادەگەیەنێت، بەڵام بەپێی ئەو ئەنجامانەی لە بنکەکانی دەنگدانەوە، دەست کەوتوون، بەڵێ زۆرینەی بەدەست ھێناوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
