ل رووسیا زارۆكهك ل دهمێ ژدایکبوونێ کێشا وى نێزیکی 6 کیلۆگرامان بوو!
رووداو-سلێمانی
لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری نۆڤۆسیبیرسک لە رووسیا منداڵێکی زەبەلاح لەدایکبووە کە کێشی 6 کیلۆگرامە.
پزیشکەکان گوتوویانە ئەمە منداڵی چوارەمی دایکییەتی و کێشە زۆرەکەی لە سەروو پێشبینییەکانی ئەوانە.
ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە نەشتەرگەری منداڵبوون بۆ دایکی منداڵەکە ئەنجامدراوە و ستافی هۆبەی لەدایکبوونی نەخۆشخانەکە دوو کاژێری تەواو ئارامیانگرت تاکو پرۆسەی منداڵبوونی سرووشتی کۆتاییهات.
بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی “پراڤدا”ی رووسی، کێشی منداڵەکە لەکاتی لەدایکبوونی بە دیاریکراوی 5 کیلۆگرام و 670 گرام بووە، تەندروستی ئێجگار باش بووە و لەگەڵ لەدایکبوون دەستی بە گریان کردووە وەک هەر منداڵێکی ئاسایی و تەندروست.
کێشی ئاسایی منداڵی تازە بوو 2.5-4 کیلۆگرامە، بەڵام لە حاڵەتی ناباودا منداڵ بە کێشی لەوە زۆرتر و کەمترەوە لەدایکدەبن.
نەخۆشخانەکە گوتوویانە شەش ساڵە لەدایکبوونی منداڵی بەو راددەیە کێش زۆریان تۆمارنەکردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
