كونسولخانه‌يا ئه‌لمانيا ل هه‌ولێرێ دلنيايێ دده‌ت
K24 – هه‌ولێر:
كونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانيا له هه‌ولێرى پايته‌خت له رێگه‌ى هه‌ژمارى ره‌سمى كونسوڵخانه‌كه‌وه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر دڵنيايى داوه‌ته هاووڵاتيان و رايگه‌ياندووه، ئه‌وان به‌و په‌ڕى توانا و گوڕوتينى زياتره‌وه به‌رده‌وامن له كاره‌كه‌يان.
كونسوڵخانه‌كه نووسيويه‌تى: ئێمه هه‌ر لێره‌ين، كونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانيا له هه‌رێمى كوردستان به‌و په‌ڕى توانا و گوڕ و تينێكى زياتريش له پێشوو درێژه به ئه‌ركه ديپلۆماسى و كونسوڵگه‌رييه‌كانى خۆى ده‌دات له هه‌ولێر.
ئه‌م دڵنياييه دواى ئه‌وه دێت به هۆى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى له 25ى ئه‌يلوولدا حكومه‌تى به‌غدا له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه فشارى زۆرتر بخاته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان به ئامانجى پاشگه‌زكردنه‌وه‌ى له بڕيارى سه‌ربه‌خۆيى.
رۆژى 18ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2009، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا فرانك ڤاڵتر شتانمايه‌ر، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد و كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێرى پايته‌خت كرده‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
