بلاكبێری ڤه‌گه‌رياڤه
وشه
كۆمپانیتی بلاكبێریی كه‌نه‌دی بۆ مۆبایل و ئامێره هۆشمه‌نده‌كان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، نرخی پشكه‌كانیان له بازاڕی بۆرسه‌ی دنیا به ڕێژه‌ی 12٪ زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش سه‌روو ئه‌و پێشبینیانه‌یه كه خۆیان چاوه‌ڕێیان ده‌كرد.
كۆمپانیاكه توانی له گۆڕینی پلانه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت به‌وه‌ی وازی له دروستكردنی مۆبایلی هۆشمه‌ند هێنا و ده‌ستی به دروستكردنی پڕۆگرامی مۆبایل كرد و توانی به‌شێكی زۆری پشكه‌كانی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه.
مۆبایلی بلاكبیری كه ئێسته به‌ره‌و كۆتا ده‌چێ، ساڵی 2010 له لوتكه‌دا بوو، توانیبووی سێیه‌كی به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل له ئه‌مه‌ریكا بۆ خۆی ڕا بكێشێ و باس هه‌ر باسی ئه‌و ئامێره بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئایفۆن هاتنه ناو ڕكابه‌رییه‌كه‌وه، بلاكبیرێ به ته‌واوی شكستی هێنا و ئێسته ته‌نیا 1%ی به‌كارهێنه‌رانی بۆخۆی ڕاكێشاوه.
دوای ئه‌م شكستانه، كۆمپانیاكه بڕیاری دا جه‌خت نه‌نیا له‌سه‌ر پڕۆگرامه‌كانی مۆبایل بكاته‌وه و واز له دروستكردنی مۆبایل بهێنێ، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ نه‌ده‌كرا، له‌وه‌ته‌ی ئه‌و بڕیاره دراوه 50٪ نرخی پشكه‌كان زیادی كردووه و زۆرینه‌ی كڕیاره‌كانیش له چینه‌وه بووه.
ئه‌مساڵ ته‌نیا قازانجی پوخت، 19 دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو 372 ملیۆن دۆلار زیانی لێ كه‌وتبوو.
سه‌رچاوه/ سكای نیوز
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
