موبايله‌كا نوو…هیچ كه‌س نكارت هاك بكت
وشه:
یه‌ڤگینی كاسپه‌رسكای سه‌رۆكی كۆمپانیای كاسپه‌رسكای لاب ئاشكرای كرد، كه ئێسته خه‌ریكی جێبه‌جێكردن و به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلێكی زیره‌ك و تایبه‌تن، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه هاك بكرێت.
یه‌ڤگینی زانیاری زیاتری خسته‌ڕوو و گوتی، ئه‌و مۆبایله تایبه‌ته بۆ كۆمپانیاكان و كارگه پیشه‌سازییه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كان و هه‌نگاوی گه‌وره‌مان له ته‌واوكردنی ناوه و له پایزی داهاتوو ده‌یخه‌ینه بازاڕه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، كه ئه‌وه مۆبایلێكی ئاسایی نییه، وه‌ك ئه‌و مۆبایلانه‌ی كه ئێسته له بازاڕن، هیچ جۆره موزیك و ئامرازێكی چێژبه‌خشین و كاتبه‌سه‌ربردنی تێدا نییه و پێوه‌ستی هیچ جۆره تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نابێت.
جیا له‌وانه‌یش مۆبایله‌كه خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌به‌ستێته‌وه به ته‌واوی جیهان و پێویستی به سیم‌كارت و هیچ جۆره زیادكراوێكی تر نییه و ده‌توانرێ پێوه‌ندی به هه‌ر وڵاتێكی دنیا بكرێ له ڕێی ئه‌و مۆبایله‌وه و پشتی به ته‌كنه‌لۆجیای كاسپه‌رسكای ئۆ ئێس به‌ستووه، كه سیسته‌می كارپێكردنه و به تایبه‌ت بۆ كارگه‌كانی پیشه‌سازی و كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان دروستكراوه.
ئامانج له دروستكردنی مۆبایله بریتییه له پاراستنی زانیارییه نهێنییه‌كان و نهێنی كار و به‌رهه‌می كۆمپانیا و كارگه زه‌به‌لاحه‌كان، تا به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌توانرێ دزه‌ی پێ بكرێ و سه‌رمایه‌دارانی تر نهێنی كاری كۆمپانیا و كارگه پیشه‌سازییه‌كان بزانن و لاسایی بكه‌نه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
