شبكة لالش الاعلامية

ڤه‌كۆلين:پۆتاسیۆم دژی جەلتا دلى و مێشکى يه‌

ڤه‌كۆلين:پۆتاسیۆم دژی جەلتا دلى و مێشکى يه‌

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێ دەڵی ئەوانەی پۆتاسیۆمی زۆر لە خۆراکەکانیاندا هەیە، کەمتر تووشی رەقبوونی خوێنبەرەکان دەبن و سەرەنجام ئەگەری روودانی جەڵتەی دڵ و مێشک تێیاندا کەمترە.

توێژینەوەکە، کە نێوەڕاستی هەفتەی رابردوو لە جۆرناڵی زانستی “JCI Insight” بڵاوبووەتەوە، دەڵێ سرووشتی پۆتاسیۆم وەهایە دژی کلسکردن و رەقبوونی بۆڕییەکانی خوێنە، بۆیە گرنگە ژەمە خۆراکییەکانمان بڕی پێویستی ئەم کانزایەیان تێدابن.

لە توێژینەوەکەدا دوو گرووپ مشک بەراوردکران؛ گرووپێکیان بڕێکی کەم پۆتاسیۆم لە خۆراکەکانیان هەبوو، گرووپی دووەمیش بڕی ئاسایی یان زیاتری ئەم مادەیەیان پێدەدرا.

لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەو گرووپەی پۆتاسیۆمی کەم لە خۆراکەکانیان هەبوون، زۆرتر تووشی رەقبوونی خوێنبەرەکان بوون.

پێشووتر توێژینەوەکان سەلماندوویانە رەقبوونی خوێنبەرەکان هۆکاری سەرەکیی تووشبوونە بە جەڵتەکانی دڵ و مێشک.

پۆتاسیۆم لە چیدا هەیە؟

سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی پۆتاسیۆم بریتین لە: فاسۆلیای سپی و پاقلەمەنییەکانی دیکە، دانەوێڵەکان، سەوزە گەڵاپانەکان، پەتاتە، میوە وشککراوەکانی وەک قەیسی و قۆخ، میوە فرێشەکانی وەک مۆز، برۆکلی، نیسک و چەندینی دیکە.

تێبینی: خۆراکی تەندروست نابێتە جێگرەوەی ئەو دەرمانەی پزیشکەکەت بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن بۆت دەنووسێ، بەڵکو تەواوکەری یەکدی دەبن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ماسكێ قالكێ پرتەقالێ بۆ دەڤ و چاڤى

Lalish Duhok

روونشتنا زێده‌ هۆكارێ قەلەوی و شێرپەنجێ يه‌

Lalish Duhok

پیادا بله‌ز، تەمەنى درێژ دکت 

Lalish Duhok