ب قاوێ پێستێ خۆ جوان بكن
وشه:
قاوه زیاتر بۆ خواردنه‌وه به‌كار دێت، له وڵاتانی ئه‌وروپادا زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان له به‌یانیاندا گرنگی به‌خواردنه‌وه‌ی قاوه ده‌ده‌ن، له چه‌ند كولتوورێكی تریشدا قاوه خواردنه‌وه زیاتر بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی ئارام گرنگی پێ ده‌درێت، یان له وه‌رزی زستاندا بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی جه‌سته ئاماده ده‌كرێت له‌گه‌ڵ شیردا.
به‌ڵام قاوه ته‌نیا بۆ خواردنه‌وه سوودی نییه، به‌ڵكو بۆ جوانكاریش به‌كار دێت له‌لایه‌ن ژنانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له قاوه وه‌ربگریت، خڵته‌كه‌ی فڕێ مه‌ده دوای خواردنه‌وه‌ی و بۆ ئه‌م چه‌ند خاڵانه‌ی خواره‌وه به‌كاری بهێنه:
قاوه بۆ پاككردنه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاو به‌كار بهێنه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه قاوه زۆر زبر نییه و زیان به‌پێستی ناسك ناگه‌یه‌نێت، بۆیه له‌گه‌ڵ كه‌مێك رۆنی گوێزی هیندی تێكه‌ڵی بكه و پێستی ده‌موچاوتی پێ پاك بكه‌ره‌وه.
له‌كاتێكدا ده‌وروبه‌ری چاوه‌كانت ره‌نگێكی تۆخیان هه‌یه، بۆ لابردنی ئه‌و ره‌نگه قاوه سوودی هه‌یه، كه ده‌توانیت له‌گه‌ڵ كرێمی ژێر چاو تێكه‌ڵی بكه‌یت و به‌كاری بهێنیت.
بۆ به‌هێزكردنی قژ و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نگی قژت به‌رده‌وام بریقه‌دار بێت و ره‌نگێكی جوانی هه‌بێت، ئه‌وا گرنگی به به‌كارهێنانی قاوه بده، قاوه بده له قژت و به‌لایلۆنێك قژت دابپۆشه، دوای یه‌ك سه‌عات قژت به‌شامپۆ بشۆ، ئاگادار به قاوه ته‌نیا بۆ قژی قاوه‌یی و ره‌ش به‌كار دێت نه‌ك ره‌نگی كاڵی وه‌ك زه‌رد.
قاوه سوودی هه‌یه بۆ گه‌نجكردنه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاو، له‌كاتێكدا ده‌رمانی گه‌نجكردنه‌وه‌ی پێست زۆر به‌نرخه، گرنگی به قاوه بده و له‌گه‌ڵ كه‌مێك رۆنی گوێزی هیندی و كه‌مێك ئاو ده‌موچاوتی پێ مه‌ساج بكه، دوای چاره‌كێك گۆڕانكاری دروست ده‌بێت له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاوت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
