رۆژنامەیەکا سعوودی: ئه‌مریكا هۆشداری دايه و ان هێزان هه‌ره‌شێ ل هه‌رێما كوردستانێ دکن
باسنيوز:
ڕۆژنامه‌یه‌كی سعودی راپۆرتێكی بڵاوكردووته‌وه سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه لەلایه‌ن وڵاتانی دراوسێی عێراقه‌وه ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە (2017/10/8)، ڕۆژنامه‌ی ( وه‌ته‌ن)ی سعوودی لە ڕاپۆرتێکیدا ڕای گه‌یاندووه: “ئه‌مریكا هۆشداری داوه‌ته ئه‌و هێزانه‌ی كه هه‌ره‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، پێی گوتوون هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌وا له‌و كاته‌دا ئه‌مریكا خۆی ته‌داخول ده‌كات”.
ڕۆژنامه‌كه لێدوانی له زاری یه‌كێك له سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی قانون وه‌رگرتووه، سه‌ركرده‌كه ئاشكرای كردووه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پێمان ڕاگه‌یانراوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ هێز له دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێنین، ئه‌گه‌ری كاتێكیش هێزیش به‌كارهێنرا ئه‌وا ئه‌مریكا ته‌داخول ده‌كات و پارێزگاری له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
