پێنج وهلاتى ب نەخۆشیا ئایدزێ ل هەرێما كوردستانێ مرينه
وشه:
وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە ساڵی 2017 هیچ هاووڵاتییەك بە نەخۆشیی ئایدز تۆمار نەكراوە و تا ئێستە پێنج هاووڵاتی بەهۆی نەخۆشیی ئایدز مردوون.
ڕێكەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی، تا ئێستە لە هەرێمی كوردستان ڕێژەی نەخۆشیی ئایدز زۆر نزمە و لە 30 ساڵی ڕابڕدوودا تەنیا 26 حاڵەتی نەخۆشیی ئایدز لە نێو هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان تۆمار كراون و پێنج كەس بەو نەخۆشییە مردوون.
وەزیری تەندروستی دەڵێت، ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان هیچ حاڵەتێكی ناوخۆ لەناو هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە، لەگەڵ ئەوەی 396 هەزار و 770 پشكنینی تایبەت بە ئایدز ئەنجام دراون، بەوهۆیەوە 26 حاڵەتی هەڵگری ڤایروسەكە لە بیانییەكان دۆزراوەتەوە و دەستبەجێ ڕەوانەی وڵاتانی خۆیان كراونەتەوە.
ساڵانە یەكی كانوونی یەكەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ئایدز دیاری كراوە و یاد دەكرێتەوە، لە هەرێمی كوردستان و دنیایش چالاكیی هۆشیاری تەندروستی جۆراوجۆر و پشكنینی خۆویستانە و بەخۆڕایی ئەنجام دەدرێت بۆ هاووڵاتییان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
