شبكة لالش الاعلامية

ڤێرژنه‌كێ نووێی ڤایبەرى دئێته‌ کاراكرن

ڤێرژنه‌كێ نووێی ڤایبەرى دئێته‌ کاراكرن
باسنيوز:

بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)، ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەیان لە سەرانسەری جیھاندا بەردەست کرد و دوو تایبەتمەندیشیان، بۆ پڕۆگرامەکە زیاد کرد.

ئەمڕۆ شەممە 2/12/2017، بەرپرسانی پڕۆگرامی ڤایبەر، ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەیان لە سەرانسەری جیھاندا زیاد کرد، کە تێیدا دوو تایبەتمەندیی زیاد کراوە، یەکێکیان ئەوەیە، لەمەوپاش لەنێو گرووپ چاتدا، ئەگەر ویستت بە تایبەت وەڵامی یەک نامەی کەسێکی نێو گرووپەکە بدەیتەوە، تەنیا بۆ ماوەی چەند چرکەیەک دەست لەسەر نامەکەدا دابگرە، پاشان (Reply) ھەڵبژێرە و وەڵامی بدەرەوە.

تایبەتمەندییەکەی دیکەش ئەوەیە، کە لەمەوپاش بەکارھێنەرانی ڤایبەر دەتوانن، لە شوێنی ئیمۆجییەکاندا وشەیەکی ئینگلیزی بنووسن، ڤایبەریش بەپێی وشەکە، ستیکەریان بۆ دەھێنێت و ئەو کەسەش دەتوانێت بۆ ھاوڕێیەکی بنێرێت، بۆ نموونە ئەگەر بنووسی (ٍِHappy)، کۆمەڵێک ستیکەری دەربڕینی دڵخۆشیت بۆ دەھێنێتە سەر شاشەی مۆبایلەکەت و دەتوانی بۆ ھاوڕێکانتی بنێری.

بۆ بەدەستھێنانی ئەم دوو تایبەتمەندییە نوێیەی ڤایبەر، تەنیا پێویستە پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلدا، نوێ (Update) بکرێتەوە، بەم شێوەیەش دەتوانی لێیان سوودمەند بیت.

پڕۆگرامی ڤایبەر، لە ساڵی 2010دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەرنامەیێ واتساپ دوو دێ تایبەتمەندیەکا نوی زێدە بکەت

Lalish Duhok

جهێ په‌نجه‌مۆرێ بۆ ئایفۆن8 دئێته‌ زێده‌كرن

Lalish Duhok

جيێ تمبێلێن كاره‌بايى ئاشكه‌رابوو

Lalish Duhok