شبكة لالش الاعلامية

پەرلەمانێ عێراقێ خووندنا بودجێ بۆ ده‌مه‌كێ نه‌دیار پاشخست 

پەرلەمانێ عێراقێ خووندنا بودجێ بۆ ده‌مه‌كێ نه‌دیار پاشخست 

رووداو – بەغدا

بڕیاربوو پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ کۆببێتەوە و خوێندنەوەی بۆ پڕۆژیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2018 بکات، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی کورد و سوننە و بەشێک لە شیعە خوێندنەوەی پڕۆژەیاساکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

مەسعود حەیدەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:
“کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق تەنیا بۆ گوێگرتن بوو لە داواکارییەکانی لایەنەکان لەبارەی بودجە و خوێندنەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2018 بۆ کاتێکی نادیار دواخرا، چونکە پڕۆژەکە کێشەی زۆرە”.

مەسعود حەیدەر گوتیشی: “فراکسیۆنە کوردستانییەکان نووسراوێکیان رەوانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و تێیدا داوای لێدەکەن پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2018 زیادبکات”.

پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2018 ـی عێراق بەندکراوە بە ژمارەی دانیشتووان و هەناردەکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەمەش ناڕەزایی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی لێکەوتووەتەوە، بۆیە بەبێ گۆڕینی ئەم بڕگەیە ئامادەنین بودجەی 2018 پەسەند بکەن.

هاوکات بەشێک لە پەرلەمانتارانی سوننە داوای تەرخانکردنی بودجەی زیاتر دەکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان کە بەهۆی شەڕی دژی داعش زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها پەرلەمانتارانی بەسرە داوای زیادکردنی پشکی پارێزگاکەیان دەکەن لە بودجەی پترۆدۆلار.

قەبارەی بودجەی فیدراڵی ساڵی 2018 ـی عێراق بە 103 ترلیۆن و 997 ملیار دینار خەمڵێندراوە و پێشبینی دەکرێت 13 ترلیۆن و 821 ملیار دینار کورتبێنێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆك بارزانی پێشوازیا سەرۆكێ تیما پێداچوونا ئەركێ یونامی ل عێراقێ کر

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی په‌یامه‌ك ب هه‌لكه‌فتنا به‌رهه‌نگاربوونا توند و تیژیێ ل دژی ژنان به‌لاڤ كر

Lalish Duhok

نیڤا سالا بهێت دێ یەکەیێن ئاکنجیبوونێ یێن کێمدەرامەت و کرێداران هێنە دان

Lalish Duhok