شبكة لالش الاعلامية

کوردستان باجێ لسەر جگەرە، نێرگەلە و مەی زێده‌ دكت 

کوردستان باجێ لسەر جگەرە، نێرگەلە و مەی زێده‌ دكت 

رووداو-سلێمانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەیەکەی وەزارەتی تەندروستی پەسەند دەکات کە تایبەتە بە دانانی باج لەسەر جگەرە، نێرگەلە و مەی، و گێرانەوەی دەستکەوتی ئەو باجە بۆ وەزارەتی تەندروستی.

د. رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی “ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی دەربڕیی کە بە بەهای 5%ی نرخەکانیان، باج لەسەر جگەرە، نێرگەلە و کحول دابنێ” بڕیاریشە داهاتی ئەو باجە بۆ وەزارەتی تەندروستی بێ .

بە گوتەی وەزیری تەندروستی، بڕیارەکە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بەشێوەیەکی فەرمی، دەچێتە بواری جێبەجێکردن و بەوەش کوردستان دەچێتە ریزی ئەو وڵاتە پێشکەوتووانەی باج لەسەر ئەو ماددانە دادەنێن کە زیانیان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

دکتۆر رێکەوت گوتی ئەو داهاتەی لە ئەنجامی ئەو باجە نوێیە دەست دەکەوێ، لە بەشی خۆپارێزی لەو نەخۆشییانە خەرجدەکرێ کە لەو ماددە زیانبەخشانەوە پەیدا دەبن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نۆژدارێن ئەمریکی: ئه‌ڤ پێلا کۆرۆنايێ جیاوازە ب تایبەت بۆ گەنجان

Lalish Duhok

هەرێما کوردستانێ.. ئامادەکاری بۆ هەلبژارتنا شاه جوانا کوردستانێ دئێنه‌ كرن

Lalish Duhok

میوە هشککرى مفايه‌كێ زۆر بۆ تەندروستيێ هەیە

Lalish Duhok