شبكة لالش الاعلامية

راستى يا چۆنا رۆناڵدۆى ل مانچێستەر یونایتد چی یە؟

راستى يا چۆنا رۆناڵدۆى ل مانچێستەر یونایتد چی یە؟
رووداو دیجیتاڵ

لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی زۆر لەبارەی داهاتووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڵاوکراوەتەوە، بەڵام لە راستیدا هیچ بەرەوڤپێشچوونێکی نوێ نییە لەبارەی ئەوەی رۆناڵدۆ بچێتە رۆما.

میدیای ئیتاڵیا دەڵێت ” ئەگەری هەیە مۆرینیۆ بیر لە گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ لای خۆی بکات، بەڵام بەرزی مووچەی رۆناڵدۆ کێشەی سەرەکی هەر یانەیەکە کە بۆی بچێت، جگە لەوەش رۆما لەگەڵ تامی ئەبراهام دڵخۆشە، دوای ئەو ئاستەی لە وەرزی رابردوودا پێشکێشیکرد.

ئێریک تێن هاگ، راهینەری مانچێستەر یونایتد پەیوەندیی بە رۆناڵدۆوە کردووە و گفتوگۆیەکی ئەرێنیان هەبووە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بەیەکەوە کار بۆ گەڕاندنەوەی ئاستی مانچێستەر یونایتد بکەن، بۆیە زەحمەتە رۆناڵدۆ لە مانچێستەر یونایتد بڕوات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاوینی رابردوو لە یانەی یوڤێنتوسەوە گەڕایەوە یانەی مانچێستەر یونایتد، لە وەرزی رابردوودا ئاستێکی ناوازەی لەگەڵ یانەکە پێشکێشکرد و 18 گۆڵی لە پرێمەرلیگدا تۆمارکرد، بەڵام یانەکەی نەیتوانی بگاتە خولی یآنە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەمە بووەتە هۆکاری ئەوەی زۆر باس لە رۆیشتنی یاریزانەکە لە یانەکە بکرێت، بەڵام تێن هاگ، دەیەوێت دۆن لە یانەکە بمێنێتەوە و سەرکردایەتی پڕۆژە نوێیەکەی یانەکە بکات، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە نێو رکابەرییەکان.

فابریزیۆ رۆمانۆ، لەبارەی ئەگەری چوونی رۆناڵدۆ بۆ رۆما نووسیوویەتی ” مووچەی یاریزانەکە بۆ یانەیەکی ئیتاڵی زۆرە و ئاگاداری هیچ گفتوگۆیەک نیم کە باس لە چوونی رۆناڵدۆ لە مان یونایتد بکات.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆ ژنان: ل دەمێ گەدەیێ هەوە یێ ڤالابیت، قەهوێ نە ڤەخۆن

Lalish Duhok

بڤان رێيان خۆ فێنك بكه‌

Lalish Duhok

مرۆڤ دشێت د زكێ ئه‌ردى را بچيته‌ ئاليێ دى يێ به‌رانبه‌رى خۆ؟

Lalish Duhok