شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا پێشمەرگەى بریارێ ده‌ربارەی لیوايێن هەلوه‌شاندى دده‌ت

وەزارەتا پێشمەرگەى بریارێ ده‌ربارەی لیوايێن هەلوه‌شاندى دده‌ت

رووداو – هەولێر

ئەو لیژنەیەی بۆ سەرژمێری ‌و ژماردنی چەك‌ و پێداویستییە سەربازییەكانی لیوا هەڵوەشاوەكان پێکهێنرابوو، كارەكانی تەواوكردووە، بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت بڕیارە بەم نزیکانە ئەنجوومەنی بەرگریی وەزارەت بۆ یەكگرتنەوەی لیواکان كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدات.

لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، دوای لێكترازانی 8 لیوای وەزارەتی پێشمەرگە بەهۆی رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، لەپێناو یەكگرتنەوەی ئەو لیوایانە لە وەزارەت لیژنەیەك پێکهێنرا بۆ سەرژمێری ‌و ژماردنەوەی چەك‌ و تەقەمەنی ‌و پێداویستییەکانیان.

بەگوتەی لیوا قارەمان، لیژنەكە كارەكانی تەواوكردووە‌ و بەم نزیكانە كە رەنگە لەم هەفتەیەدا بێت، ئەنجوومەنی بەرگریی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ یەكگرتنەوەی لیواکان كۆبوونەوەیەك بكات ‌و بڕیار لەوبارەیەوە بدات.

لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر كە سوپای عێراق ‌و حەشدی شەعبی هێرشیانكردە سەر كەركووك ‌و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لە 14 لیوای هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگەی یەكەكانی 70ی یەكێتی‌ و 80ی پارتی، لە 8 لیوایان لێكترازان روویدا، ئێستاش بۆ رێكخستنەوەی كارەكانی ئەو 8 لیوایە لیژنەیەكی تایبەت پێکهێنراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

قاسم شه‌شۆ: تا نها 800 چه‌كدارێن په‌كه‌كێ گه‌هشتینه‌ ناڤ رێزێن پێشمه‌رگه‌ی

Lalish Duhok

پشتى سێ سالێن داگیركرنێ هێشتا مووسل نه‌هاتيه‌ كۆنترۆلكرن

Lalish Duhok

ئیرانێ وەلاتیەکێ دی یێ کورد سێدارە دا

Lalish Duhok