شبكة لالش الاعلامية

تورکیا کونسولێ خۆ يێ  نوو ل هەرێما کورستانێ دیاركر

تورکیا کونسولێ خۆ يێ  نوو ل هەرێما کورستانێ دیاركر

رووداو – هەولێر

تورکیا کونسوڵێکی نوێ بۆ هەولێر دیاریدەکات، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئامادەیی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دوای تێکچوونی بەهۆی گشتپرسییەوە.

فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێشوازی لە هاکان کاراچای، کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کورستان کردووە.

فەلاح مستەفا دەڵێت، جگە لە تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەرە، باسیان لە هاوئاهەنگی سیاسی و مرۆیی نێوان هەردوولا کردووە.

فەلاح مستەفا بەناوى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە پیرۆزبایى لە کونسوڵى گشتیى تازەى تورکیا کردووە. ویستى هەرێمى نیشانداوە بۆ بەردەوامیدان بە زیاتر پێشخستنى پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە رەوشى ئەمڕۆى عیراق و ناوچەکە کردووە، هیوایان خواستووە بتوانرێت بە دیالۆگ و گفتوگۆ تەواوى کێشە و قەیرانەکان چارەسەر بکرێن.

هاکان کاراچای پێشتر لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا راوێژکاری ئابووری بووە.

رۆژی 28-11-2017 محه‌ممه‌د ئاكیف، كو‌نسوڵی پێشوی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری به‌ مه‌به‌ستی ماڵئاوایی و كۆتاییهاتنی كاره‌كه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کۆمپانيێن ئەلمانى بۆ کارکرنێ دئێنە ھەرێما کوردستانێ

Lalish Duhok

دھۆک.. دۆمبەلە ھاتە قەدەغەکرن

Lalish Duhok

كوردستان ئه‌نترنێتێ ژ ئیراقێ نابڕیت

Lalish Duhok