شبكة لالش الاعلامية

وەرزش تووشبوونێ ب شێرپەنجا مەمک کێم دكت

وەرزش تووشبوونێ ب شێرپەنجا مەمک کێم دكت

رووداو-سلێمانی

کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ قەڵاچۆکردنی شێرپەنجە دەڵێ ئەنجامدانی وەرزشی بەرنامەدار ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک بە راددەی 20-30% کەمدەکاتەوە.

ساڵی 2013 ش پاش پێداچوونەوەی 31 توێژینەوەی پێشووتر، تواێژەرانی ئەمریکی بۆیان دەرکەوت وەرزشکردن تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە، بە تایبەت لەو خانمانەی گەیشتوونەتە تەمەنی نەمانی سووڕی مانگانە.

شێرپەنجەی مەمک، بریتییە لە گۆڕانی شێرپەنجەیی لە شانەکانی مەمکدا کە زیاتر لە کۆکەرەوە و رێڕەوەکانی شیردا روودەدات و ئەگەر زوو دەستنیشان و چارەسەر نەکرێ، مەترسی لەسەر ژیانی خانمەکە درووستدەکات.

وەرزش هەروەها لە پاش تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمکیش رۆڵی ئەرێنی خۆی هەیە، بەوەی هەم ئەو لەشداهێزرانە کەمدەکاتەوە کە تووشی ژمارەیەکی بەرچاو لە تووشبووان دەبێ، هەم لێکەوتە نەخوازراوەکانی دەرمانە کیمیاییە دژە شێرپەنجەکان کەمدەکاتەوە.

جگە لەوانە، وەرزش ئەگەری گەڕانەوەی نەخۆشییەکە لەپاش کۆنترۆڵکردنی کەمدەکاتەوە، هەروەک باری دەروونی باشدەکات و دژی خەمۆکییە، کە گرفتێکی گەورەی تووشبووانی شێرپەنجەیە.

بەپێی ئامارە جیهانییەکان هەشتیەکی خانمان لە ژیانیاندا تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن و ئەم جۆرە شێرپەنجەیە چواریەکی هەموو ئەو شێرپەنجانە پێکدێنێ کە خانمان تووشیان دەبن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سوبەھی رۆژ دێ غەیریت

Lalish Duhok

بۆ چاره‌سه‌ريا سۆتنا پيستى ب تیشكا رۆژێ ڤان پێكهاتێن سروشتی بكاربينه‌ 

Lalish Duhok

داكو زۆر بژى ڤان خوارنا بخۆ

Lalish Duhok