شبكة لالش الاعلامية

وەزیرێ بەرگريا ئەلمانیا: دێ دبه‌رده‌وام بین بۆ هاريكاريكرنا پێشمه‌رگه‌ى

وەزیرێ بەرگريا ئەلمانیا: دێ دبه‌رده‌وام بین بۆ هاريكاريكرنا پێشمه‌رگه‌ى

رووداو – بەرلین

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستاندا، وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی به‌رده‌وام دەبن له‌ هاوكاریكردنى پێشمه‌رگه.

له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌ ئه‌ڵمانیا، ئێواره‌ى رۆژی سێشه‌ممه‌ 19-12-2017 له‌ به‌رلین، شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى و ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، له‌گه‌ڵ ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا كۆبووە‌وه‌.

بەپێی راگەیێندراوی ماڵپەڕی حکومەت، وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا رۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له‌ شه‌ڕى دژى داعش به‌رزنرخاندووە، ستایشى ئه‌و هاوبه‌شى و هه‌ماهه‌نگییه‌ى كردووە كه‌ له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانى ئه‌ڵمانیا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا هه‌بووه‌ و به‌رده‌وامه‌.

وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌ى نیشانداوە بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر هاوكاریكردنى پێشمه‌رگه‌. دووپاتیكرده‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ مایه‌ى بڕوا و متمانه‌یه‌ و مه‌شق و راهێنان و هاوكارییه‌كانى ئه‌ڵمانیا بۆ پێشمه‌رگه‌ به‌ شێوازێكى دیكه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڤۆن دێر لاین، وێڕاى خۆشحاڵى به‌ سه‌ردانى شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌رلین، نیگه‌رانیى خۆى له‌ دۆخى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق ده‌ربڕى و هیواى خواست كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له‌ ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ڵمانیا و دۆستانى دیكه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن هاوكار بن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق و پشتگیرى و هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستانى به‌ ئه‌رك له‌ قه‌ڵه‌مدا.

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسى پێشوازى له‌ شاندى هه‌رێم و هاوكارى و پشتگیریى ئه‌ڵمانیاى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ سه‌ردانه‌كانى خاتوو ڤۆن دێر لاین بۆ هه‌رێمى كوردستان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له‌ هه‌رێم، گرنگ و مایه‌ى بایه‌خ بوون. وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى خواستى هه‌رێمى كوردستانیش بۆ به‌رده‌وامى و بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا له‌ كاتێكدا هێشتا هۆكاره‌كانى دروستبوونى داعش له‌ عێراق چاره‌سه‌رنه‌كراون، ئه‌گه‌ر و مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش هه‌یه، بۆیه‌ هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕێى پشتگیرى له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كات.

له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا نیشاندا و داوایكرد بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى سه‌ختى ئابوورى و دارایى له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌ڵمانیا له‌ڕێگه‌ى ئاى ئێم ئێفه‌وه‌ هاوكار بێت بۆ دابینكردنى بودجه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه‌.

جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق، ئاماده‌ى گفتوگۆیه ‌و به‌ پێویستى زانی ئه‌ڵمانیا و وڵاتانى دیكه‌ى دۆست هانى عێراق بده‌ن بۆ هه‌نگاونان به‌ ئاراسته‌ی‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. هه‌موو ئاماده‌یى و پشتگیرییه‌كى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ به‌رده‌وامیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆردا، دووپاتكرده‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئيساله‌ زێده‌تر ژ 101 هەزار ترومبێلان هاوردەیى هەرێما کوردستانێ هاتينه‌ كرن  

Lalish Duhok

پارتی: پێتڤیه‌ یاسا ل سه‌ر ته‌قه‌كه‌را بێته‌ بجهئینان

Lalish Duhok

دھێتە پێشبینیکرن رۆژانە پێنج ھزار گەشتیار بھێنە دھۆکێ

Lalish Duhok