شبكة لالش الاعلامية

روونشتنا زۆر ل جيێ کارى ئەڤ ٤ زیانە ھەنە

روونشتنا زۆر ل جيێ کارى ئەڤ ٤ زیانە ھەنە
SNN:

ھەمووکات شارەزایانی بواری تەندروستی ھۆشداری دەدەن لەمەترسیەکانی زۆر دانیشتن لەنێو شوێنی کاردا و ئەمەش لەپاڵ گرفتەکانی پشت و مل و پەیکەری ئێسکدا، پزیشکان دەڵێن مەترسیی ھەیە بۆ سەر دڵ و بینایی و تەندروستی مێشک و رووبەرووبونەوەی ئەنسۆلین.
شارەزایان ھۆشداری دەدەن لەوەی کە ٨٦%ی ھاوڵاتییانی ئەمریکا لەنێو نوسینگەکان کاردەکەن بەڵام کەمیان ئەو زیانە دەزانن کەرووبەرووی ئەم جۆرە کارە دەبنەوە. بۆیە میدیاکان ھەوڵیاندا گرنگی بدەن بەو مەترسییە تەندروستیانەی پەیوەندیدارە بەدانیشتن بۆ چەندین سەعات لەنێو ئۆفیسەکاندا.
لەوبارەیەوە دکتۆر ئالان ستیوارت کەپزیشکی تایبەتمەندە بەنەخۆشییەکانی دڵ رایدەگەیەنێت کەچەندین مەترسیی پەیوەندیدار ھەیە بەدانیشتن لەشوێنی کارەوە:
١. خواردنی تەندروست کەمتر دەخۆیت و زیاتر پشت بەخۆراکە خێرا و ئامادەکراوەکان دەبەسترێت و دەگەیەنرێت بۆ نوسینگە و ناتوانێ خۆراکە تەندروستەکان ئامادە بکات.
٢. کەڵەکەبوونی چەوری لەسەر دڵ: ماسولکەکان رێژەکی کەمتر چەوریی دەسوتێنێت چونکە تۆ چالاکی جەستەیی ناکەیت لەکاتی دەوامی کاردا و ئەمەش دەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی چەوریی لەسەر دڵ سەرباری زیادبونی رێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لەخوێندا.
٣. زیاتر بەرگەگرتنی ئەنسۆلین: پزیشکان دەڵێن ئەو کەسانەی کە ٦ سەعات یان زیاتر دادەنیشن کەمتر ھەستیارییان ھەیە بۆ ئەنسۆلین و رووبەرووبونەوەی ئەنسۆلین کەتایبەتمەندیی توشبوی شەکرەیە لەجۆری دووەم.
٤. زیادبوونی ناوقەد: دانیشتنی زۆر وادەکات کەنەتوانیت بەئاسانی گلوکۆز ھەرس بکات وئەمەش مانای کەڵەکەبوونی چەوری زیاترە لەناوقەدددا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كورده‌ك 20 ساله‌ مرى و ل سه‌ر گۆرێ خۆ روونشتيه‌

Lalish Duhok

چه‌قه‌ڵه‌‌ چاره‌سه‌ريا 12 نه‌خۆشيا دكت

Lalish Duhok

مفايێن ڤه‌خوارنا ئاڤێ بۆ جوانيێ

Lalish Duhok