شبكة لالش الاعلامية

لسەر وێنەیەکى ھەرەشەيا کوشتنێ ل شاهجوانا عێراقێ دئێته‌ كرن

لسەر وێنەیەکى ھەرەشەيا کوشتنێ ل شاهجوانا عێراقێ دئێته‌ كرن
ZNA – ھەولێر

سارە عیدان شاجوانی ساڵی ٢٠١٧ ی عێراق بەھۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە ھەژماری خۆی لە ئینستیگرام ، ھەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت و لە ئێستاشدا خێزانەکەی عێراقییان جێھێشتووە .

سارە لە میانەی بەشداری کردنی لە پێشبڕکێی شاجوانی گەردوون کە لە شاری لاس ڤیگاسی ئەمەریکا بەڕێوەچوو ، وێنەیەکی لەگەڵ شاجوانی ئیسرائیل گرت و لەکاتی بڵاو کردنەوەی وێنەکەی لە ئینستگرام نووسی ” ئاشتی و خۆشەویستی لەنێوان شاجوانی عێراق و شاجوانی ئیسرائیل”.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رەخنەیەکی زۆر لە سارە گیرا تا کار گەیشتە ئەوەی ھەڕەشەی کوشتنی لێبکرێت , لەبەر ئەمە خێزانی سارە بە ناچاری عێراقییان جێھێشت و روویانکردە ئەمەریکا .

لەئێستادا سارە لەگەڵ خێزانەکەی لە ئەمەریکا دەژیت ، لەگەڵ ئەوەی شاجوانی عێراقە بەڵام نازانێت دەتوانێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یاخود نا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رێیەکا نوو بۆ چارەسەرييا خەمۆکيێ

Lalish Duhok

سبەی شەڤ دیاردەیەکا گەردوونی دێ روودەت 

Lalish Duhok

كه‌ره‌فس و شویت دژى شێرپه‌نجێ نه‌

Lalish Duhok