شبكة لالش الاعلامية

حکوومەتا عێراقێ: نێزیکی چار ملیۆن کەسان د عێراقێ دا بێکارن

حکوومەتا عێراقێ: نێزیکی چار ملیۆن کەسان د عێراقێ دا بێکارن

باسنيوز:

رۆژی یەکشەممە 24/12/2017، دەزگای ناوەندیی ئاماری عێراق ئاماری ساڵی 2017ـی لەبارەی ژیانی دانیشتووانی وڵاتەکەی، بڵاو کردەوە.

بەپێی ئامارەکە، دانیشتووانی عێراق بەبێ هەرێمی کوردستان 37 ملیۆن و 139 هەزار و 519 کەسە، کە لەو ژمارەیە، نزیکەی 21 ملیۆن کەس تەمەنیان لە نێوان 14-64 ساڵە و رێژەی ناوەندیی تەمەنی پیاوانیش 71 ساڵ و پێنج مانگە و رێژەی ناوەندیی تەمەنی ئافرەتانیش 75 ساڵ و چوار مانگە.

رێژە و ژمارە جیاوازەکان:

– %10.8ـی ئەوانەی توانای کارکردنیان هەیە، بێکارن، نزیکەی چوار ملیۆن کەس.

– %5.2ـی دانیشتووانی عێراق خاوەن پێداویستیی تایبەتن (کەمئەندامن).

– 4,215,906 دۆنم زەوی بە گەنم داچێندراوە و بەرهەمەکەی 2,974,136 تۆن بووە.

– 820,371 دۆنم زەوی بە جۆ داچێندراوە و بەرهەمەکەی 303,114 تۆن بووە.

– 609 هەزار قوتابی لە عێراقدا هەن.

– بەهای هەناردەی نانەفتیی عێراق 90,3 ملیۆن دۆلار بووە.

ئاماری منداڵان

– %4.9ـی منداڵانی تەمەن 5-17 ساڵ، کار دەکەن.

– %4.6ـی منداڵان، قەڵەون.

– %5.9ـی منداڵان کێشیان کەمە و ئاسایی نییە.

– %16.6ـی منداڵان باڵایان کورتە.

پێشتر هادی عامری، سەرکردەی باڵای میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سەرۆکی میلیشیای بەدر رایگەیاندبوو، کە ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن لە عێراقدا هەژاری هەیە، درۆن، ”هەژاری لە عێراقدا نییە“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نه‌ته‌نیاهو: پێتڤيه‌ كوردا ده‌وله‌تا سه‌ربه‌خۆيا خۆ هه‌بت

Lalish Duhok

پێله‌كا سه‌رمايێ به‌ره‌ف هه‌رێما كوردستانێ و عێراقێ دئێت

Lalish Duhok

پارتی: كێشێن پێكئينانا كابينا نوو چاره‌سه‌ر بوون

Lalish Duhok