شبكة لالش الاعلامية

ئێكه‌تيا مافپەروەرێن جیهانێ ڤه‌كۆلينيێ لسه‌ر كه‌يسا كوردێن ئێزدى دكت

ئێكه‌تيا مافپەروەرێن جیهانێ ڤه‌كۆلينيێ لسه‌ر كه‌يسا كوردێن ئێزدى دكت

رووداو – زاخۆ

سەرەڕای هەوڵی زۆر بۆ رزگارکردنیان، بەڵام هێشتا نزیکەی دوو هەزار کوردی ئێزدی لەدەستی داعش دان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش دەیانەوێت، پاڵپشتی کوردانی ئێزدی بکەن لە سزادانی تۆمەتبارانی کۆمەڵکوژی شنگال.

یەکێتیی مافپەروەرانی جیهان شاندێکی ناردە زاخۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی کوردانی ئێزدی، یەکێتییەکە کە 37 وڵات تێیدا ئەندامن دەڵێت: بەڵگەنامەکان کۆدەکەینەوە و لەڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵی وەرگرتنەوەی مافی کوردانی ئێزدی دەدەین.

جه‌میل تەوه‌كەلی، به‌رپرسی شاندی یەکێتیی مافپەروەرانی جیهان دەڵێ “ئێمە وەکو یەکێتیی مافپەروەرانی جیهانی بەپێی ئەو ئیمکانیەتەی هەمانە، لیژنەیەکی دیکە دەنێرین و بەڵگەکان کۆدەکەینەوە، پاشان لەڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڕێیدەکەین بۆ دادگای باڵای تاوانەکان”.

ئێستا کوردانی ئێزدی پرسیارێکیان هەیە: لەدوای ئەو قۆناخە، رەوشیان چی لێدێت؟ چونکە لەکۆی 500 و 50 هەزار کوردی ئێزدی، 360 هەزار کەسیان ئاوارە بوون.

به‌ره‌كات ئیلیاس، پیاوێکی بەتەمەنە و ئاواره‌یێکی کوردی ئێزدییە، دەڵێ “خەڵکی کوردستان پارووی دەمی منداڵەکانیان دا بە ئێمە، جلوبەرگی منداڵەکانی خۆیان بە ئێمە دا، بەڵام ئێمە هەموو دەرگایەکمان لێ داخراوە و ئەگەر ئاوڕێکمان لێنەدەنەوە، دەچینە سەر چیاکان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جێگرێ سه‌رۆكێ په‌رله‌مانێ كوردستانێ جه‌ژنا سه‌رێ سالا كوردێن ئێزدی پیرۆز دكه‌ت

Lalish Duhok

ل شاریا 300خێزانان هاریكاری وەرگرتن

Lalish Duhok

ئه‌نجومه‌نێ شنگال: په‌كه‌كه‌ بۆ مه‌ره‌مێن سیاسی نه‌ڤێت ئارامی بۆ شنگالێ ڤه‌گه‌رت

Lalish Duhok