شبكة لالش الاعلامية

بۆشایی ئاسمانى تەنها بۆ دەولەمەندانه‌

بۆشایی ئاسمانى تەنها بۆ دەولەمەندانه‌
خەندان- 

دەزگای ئاژانسی ئاسمانی روسیا پلانی داناوە لەماوەی داهاتوودا هۆتێلێکی پێنج ئەستێرە لەسەر بۆشایی ئاسمان دروستبکات و بەو هۆیەوە هانی کەسانی دەوڵەمەند دەدات سەردانی دەرەوەی گۆی زەوی بکەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری شەرق ئەلئەوسەت، ئەو هۆتێلە پێنج ئەستێرەیە تەنها دەوڵەمەندەکان دەتوانن رووی لێبکەن، چونکە تێچوویەکی زۆری دەوێت، پێکهاتووە لە چوار کابینەو هەر کابینەیەک دوو مەتر سێجا رووپێویەکەیەتی، هۆڵێکی گەورەی ناوخۆیی تێدایەو پەنجەرەیەکی گەورەی لەخۆگرتووە بۆ ئەوەی گەشتیاران لێیەوە وێنەی گۆی زەوی بچرکێنن.

لە هۆتێلەکەوە رێگە بە گەشتیاران دەدرێت بەپێ بەسەر بۆشایی ئاسماندا بڕۆن، بەڵام بەهاوڕێیەتی و هاوکاری ئەو کەسانەی دەیانبەن بۆ بۆشایی ئاسمان، ئەو کاتەی بەپێ دەڕۆن دەتوانن لەدووری 350 کیلۆمەترەوە گۆی زەوی ببینن.

تێچووی دروستکردنی ئەو هۆتێلە لەنێوان 16.4 بۆ 26.2 ملیار رۆبڵی روسیدایە، دابینکردنی ئەو تێچووەش لەکاتی وەبەرهێنانێکی تایبەتی رەسمی ئەو وڵاتە دەبێت و وا چاوەڕواندەکرێت گەشتەکانی ئەو هۆتێلە بۆ دوو ساڵی تر دەستپێبکەن.

گەشتی تەنها کەسێک بۆ ئەو هۆتێلەو مانەوەی لەنێوانی هەفتەیەک بۆ دوو هەفتە بڕی 40 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، بەڵام ئەگەر کەسەکە بیەوێت گەشتەکەی بۆ مانگێک درێژبکاتەوە دەبێت بڕی 15 بۆ 20 ملیۆن دۆلاری تر بدات.

بۆشایی ئاسمان تەنها شوێنێک نییە بۆ گەشتەکانی روسیا، بەڵکو لە ئایندەدا بەنیازە کەشتیەکی ئاسمانی بە بەهای 40 ملیۆن دۆلار دابنێت بە ئامانجی بینینی مانگ لە بۆشایی ئاسمانەوە وەک چۆن زەوی لێوە دەبینن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چینێ درێژترین پر ل جیهانێ لسه‌ر ده‌ریايى ڤه‌كر  

Lalish Duhok

وەرزێ ژ دایکبوونێ کار ل کەسايه‌تيێ دکت

Lalish Duhok

شنێشل : ئه‌گه‌ر مه‌ ژ ئوسترالیا بر دێ هه‌ڤركییێ لسه‌ر پلێته‌كا ده‌ربازبوونێ كه‌ین

Lalish Duhok