شبكة لالش الاعلامية

باشوورێ کوردستانێ.. نێزیکی 3000 تووشبوويێن تالاسیمیا هەنه‌

باشوورێ کوردستانێ.. نێزیکی 3000 تووشبوويێن تالاسیمیا هەنه‌

رووداو- هەولێر

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبووانی تالاسیمیا لە کوردستان رادەگەیێنێت و دەڵێت ژمارەیەک لە تووشبووان لە دەرەوەی هەرێـم و بەشێكیش لە کوردستان چاندنی مۆخی ئێسکیان بۆ کراوە.

د. خاڵس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیێنێت لە کوردستان ئێستا 2917 حاڵەتی تووشبووی تالاسیمیا هەن و جگە لەوانەش 697 حاڵەتی تالاسیمیا لەنێو ئاوارەکان تۆمارکراون.

د. خاڵس قادر دەڵێت بەمەبەستی چارەسەری تووشبووانی تالاسیمیا تاکو ئێستا 211 کەس چاندنی موخیان بۆکراوە، وەک گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی باسی دەکات لەنێو ئەو 211 کەسە 5 کەسیان لە سلێمانی چاندنی موخیان بۆ کراوە و ئەوانی دیکە نێردراونەتە دەرەوەی کوردستان.

هەروەک ئاشکرایدەکات سبەی لە سلێمانی شەشەم حاڵەتی تالاسیمیا نەشتەرگەری چاندنی مۆخی بۆ ئەنجامدەدرێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نۆژداره‌كێ رووسی: زیانێن جگاره‌كێشانێ ل كه‌ش و هه‌وايێ گه‌رم دا بۆ مرۆڤى زێده‌ترن هه‌نه‌

Lalish Duhok

دلۆڤانی ل گەل گیانەران ژی ئێکە ژ ئەرکێن مرۆڤان

Lalish Duhok

دەروونناسه‌ك: خەلکێ عێراقێ پشتى چه‌ند سالان ژ شەرى پێتڤى ب چارەسەرى و رێکخستنا دەروونی ھەیە

Lalish Duhok