دراڤێ گلێشى ژ وه‌لاتيان دێ ئێته وه‌رگرتن
PUKmedia:
پێده‌چێت له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه له به‌رامبه‌ر خۆڵڕشتن پاره له هاووڵاتیان وه‌ربگیرێت، لێپرسراوی به‌شی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت ، به پێی قه‌باره‌ی خۆڵ و خاشاكه‌كه نرخه‌كه‌ی ده‌گۆرێت.
ڕزگار ئه‌حمه‌د لێپرسراوی به‌شی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی بهPUKmedia ی راگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه له‌ناو سه‌نته‌ری شاردا پاره‌ی خۆڵڕشتن وه‌رده‌گیرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سلێمانی به‌سه‌ر ھه‌شت زۆندا دابه‌شكراوه.
راشیگه‌یاند: ئه‌و پاره‌یه له‌ماڵان و دوكانداران و خاوه‌ن كاران وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام بڕی پاره‌كه به‌پێی زۆر‌و كه‌می قه‌باره‌ی خۆڵ و خاشاكه‌كه ده‌گۆڕێت، به‌جۆرێك ئه‌و ماڵانه‌ی له‌ناو سه‌نته‌ری شاردان و هه‌موو رۆژی ئۆتۆمبێلی خۆڵڕشتن سه‌ردانیان ده‌كات مانگی 5000 دیناری لێوه‌رده‌گیرێت، ئه‌وانه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كه‌ن و به دوو رۆژ جارێك ئۆتۆمبێلی خۆڵڕشتن سه‌ردانیان ده‌كات مانگی 3000 دیناریان لێوه‌رده‌گیرێت.
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی پاره له‌خاوه‌ن دوكانه‌كانیش رزگار ئه‌حمه‌د وتی: خاوه‌ن دوكانه‌كان بڕی 10000 تا 500000 هه‌زار دیناریان لێوه‌رده‌گیرێت، به‌پێی قه‌باره‌ی خۆڵ و شوێنی دوكان و تابلۆی ناونیشانی دوكان به مه‌تر دووجا.
وتیشی: ئه‌مكاره‌ش له‌رێگه‌ی ته‌نده‌ره‌وه دراوه‌ته كۆمپانیای جێبه‌جێكار بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی خۆڵ و خاشاك، له‌ئێستاشدا چوار كۆمپانیا هه‌ڵبژێردراون و چوار كۆمپانیای تریش ماوه كه پێشتر ته‌نده‌ریان لێوه‌رگیراوه‌و پێویسته بڕیاریان له‌باره‌وه بدرێت.
لێپرسراوی به‌شی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی وتیشی: میكانیزمی وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه له ھاووڵاتیان به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كان داده‌نرێت و له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی كاری ته‌نده‌ره‌كان ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ده‌خرێته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
