شبكة لالش الاعلامية

ژنه‌كێ ل ئەمریکا زێده‌تر ژ ٢٨٠ملیار دۆلاران دراڤێ كاره‌بێ بۆ هاتيە

ژنه‌كێ ل ئەمریکا زێده‌تر ژ ٢٨٠ملیار دۆلاران دراڤێ كاره‌بێ بۆ هاتيە
ZNA- هەولێر

ژنێک له ویلایەتی “پێنسیلڤانیا”ی ئەمەریکا، کاتێک چاوی به پسوولەی کارەبا کەوت، شۆک بوو. بڕی ئەو پارەیەی بۆی هاتبوو زیاتر له ٢٨٤ملیار دۆلار بوو.

“مێری هۆرۆمانسکی” که دانیشتووی شاری “ئێری” له باکووری پێنسیلڤانیایه، گوتی، له پسوولەکه نووسرابوو تاکو نۆڤەمبەری ساڵی داهاتوو ماوەی هەیه پارەکه بدات.

خاتوو هۆرۆمانسکی دەڵێت: “چاوم زەق بوو. بەبۆنەی کریسمەس ماڵمان چراخان کردبوو و بۆ ماوەیەک ئەوە به بیرمدا هات که نەوەکوو گڵۆپەکانمان به هەڵه پێکردبێت.”

کۆمپانیای کارەبا دوای ئەوەی مێری پەیوەندیی پێوەکرد، پێی گوت، پارەکه تەنیا ٢٨٤دۆلاره و سفرەکان زیادن.

گوتەبێژکی کۆمپانیای کارەبا گوتی، دیار نییه بۆچی ئەم هەڵەیه رووی داوه و لەسەر پسوولەی کارەبایەکه ٢٨٤٤٦٠٠٠٠٠٠٠ نووسراوه.

مارک دێربین دەڵێت، هیچ کات له ژیانیدا پسوولەی ملیار دۆلاریی نەبینیوه.

دێربین سەبارەت به ئاگادار کردنەوەی ئەم هەڵەیه، سوپاسی خاتوو هۆرۆمانسکیی کرد.

سەرچاوه: BBC

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مارادۆنا ب پاسپۆرتا ساخته‌ دئێته‌ ده‌سته‌سه‌ركرن

Lalish Duhok

خانمه‌كێ زارۆكه‌كێ تەمەن 25 سالى دبت

Lalish Duhok

ئەو ژنا 25 سالان وەك زه‌لامى ژیايى

Lalish Duhok