شبكة لالش الاعلامية

هەرێم؛ لژنەیەك ژ رێڤه‌به‌ريا گومركان بۆ گفتوگۆكرنێ لگەل بەغدا دئێته‌ پێك ئينان 

هەرێم؛ لژنەیەك ژ رێڤه‌به‌ريا گومركان بۆ گفتوگۆكرنێ لگەل بەغدا دئێته‌ پێك ئينان 
خەندان– 

بەڕێوەبەری گومرگەكانی هەرێم كۆبوونەتەوەو تاتوێی پێكهێنانی لیژنەیەكیان كردووە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا.

ئەزوەر مەحمود، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی باشماخ بە خەندان-ی ڕاگەیاند، “سەرپەرشتیاری كۆمەڵگە نێودەوڵەتییەكان و بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی كۆبوونەتەوە بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و ناوەند”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆبوونەوەكاندا باس لە چۆنیەتی ڕێكخستنەوەی كارە ئیداریی و كارگێڕییەكانی نێوان دەروازە سنووریەكان كراوە، چەند پێشنیار و سەرنجێكیش سەبارەت بە یاسای خاڵە نێودەوڵەتییەكان و سنورییەكان خراوەتەڕوو، بۆ هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراق و پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ كاتی گفتوگۆكان.

سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ باسیلەوەشكرد، “لە كۆبوونەوەكاندا داوامانكردووە ئەو دەرماڵەیەی دەدرێتە فەرمانبەرانی خاڵە سنووریەكان وابەستە نەكرێت بە مووچەوە، بەڵكو بەجیا دابەشبكرێت، هەروەها داواشكراوە دەرماڵەی هاندان بەتایبەتی بۆ سەرجەم كۆمەڵگاكان بۆ مانگەكانی 10 و 11 و 12ی ساڵی 2017 خەرجبكرێت هاوشێوەی ساڵی رابردوو”.

هاوكات داواكراوە، سەرجەم كارمەندانی گرێبەست بكرێنە فەرمی، كە بەشێكیان ماوەی سێ ساڵە لە دەروازە سنووییەكاندا كاردەكەن، هەروەها دەرماڵەی هاندان بەتایبەت بۆ كارمەندانی تاقیگەی بیناسازی و كارمەندانی نوسینگەی گواستنەوەی باشماخ تەرخانبكرێت.

دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكان فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی و هاوكات دەروازەی سنوریەكانی هەرێم بەرووی ئێراندا داخران، تاوەكو ئێستاش بەشێك لەدەروازەكان نەكراونەتەوە.

یەكێك لەمەرجەكانی بەغدا بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگاكان لەگەڵ هەرێمدا رادەستكردنی سەرجەم دەروازە سنوورییەكانە كە ئێستا لەژێر دەستی حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزیری خوێندنی باڵا: یەکشەممە زانکۆلاین بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی کارا دەکرێت

Lalish Duhok

په‌رله‌مانێ ئیراقێ سوبه‌ دێ بڕیارێ ل سه‌ر درێژكرنا ژیێ خولا خوه‌ ده‌ت

Lalish Duhok

كۆمسیۆنێ پارێ قه‌وارێن‌ سیاسی كێم كرن

Lalish Duhok