ب هه‌لكه‌فتا سه‌ركه‌فتنا پێشمه‌رگەى ڤيسته‌ڤالا ئازادی و نه‌ورۆز ل هه‌ولێرێ دێ ئێته سازكرن
هەولێر-KDP.info-
ئه‌مڕۆ، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، (تاهیر عه‌بدوڵڵا) بە میدیاكانی ڕایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانەوە، ئه‌مساڵ له 11ی ئه‌م مانگه‌وه تا ڕۆژی نه‌ورۆز، لە هه‌ولێر فیستڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆز ساز دەکرێت.
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، (تاهیر عه‌بدوڵڵا) له پرێسكۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به سازدانی نۆیه‌مین فیستڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆز كرد، كه ئه‌مساڵ له 11ی ئازارەوە ده‌ست پێ ده‌كات و له ئێواره‌ی نه‌ورۆزدا به ئاهه‌نگێك كۆتایی دێت.
له ده‌ستپێكدا، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و قه‌یرانی دارایییەوە، دوو ساڵی ڕابردوو نه‌توانرا له هه‌ولێر فیستیڤاڵی نەورۆز ساز بکرێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن كۆمپانیای (بابلیۆن)ـەوە، كه سپۆنسه‌ریی فیسڤاڵهكه ده‌كات، نۆیه‌مین فیستیڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆز، له پاركی شانده‌ری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و، ئاهەنگی ڕۆژی یه‌كه‌م له‌ته‌نیشت چایخانەی مه‌چكۆ، له بەردەمی قه‌ڵات ده‌بێت، كه ئەو ڕۆژە شه‌قامێكی هونه‌ری و میوزیك بۆ هونه‌رمه‌ندان ده‌كرێته‌وه و لە پاش فیستیڤاڵەکەشەوە ئه‌و شه‌قامه هەر بەردەوام ده‌بێت و هونه‌رمه‌ندان لێی كۆ ده‌بنه‌وه.
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر باسی له گرینگیی بۆنه‌كانی ئه‌م مانگه كرد، هه‌ر له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كوردستانەوە تا ڕۆژی ئازادكردنی هه‌ولێر و نه‌ورۆز، له‌گه‌ڵ چه‌ندین ڕۆژیش، كه بۆ گه‌لی كورد كاره‌ساتبار بوونە و، گەلی كورد كۆڵی نه‌داوه و لە سه‌ركه‌وتنه‌كانی بەردەوام بووە و، لە ئه‌م فیستیڤاڵەدا بەبۆنەی سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا، هه‌ولێر ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن ده‌گێڕێت.
باسی له خاڵێكی ئه‌رێنیی دیکەی ئه‌و فیستڤاڵە كرد، كه تێیدا جووڵه‌یه‌ك دەبەخشێت بە كه‌رتی گه‌شتیاری و ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئەوەی گه‌شتیاران زیاتر ڕوو بكه‌نه هه‌ولێر و جموجۆڵێكی دیكه دەكهوێته چێشتخانه و هۆتێڵهكانەوە و ده‌رفه‌تی كار دەبزوێنێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه فیستڤاڵه‌كه به چالاكیی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌بێت و بۆ ئه‌مساڵ بانگهێشتی هونه‌رمه‌ندانی بیانی نه‌كراوه. ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، كه بۆ تێچووی فیستڤاڵه‌كه هیچ بوودجه‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ته‌رخان ناكرێت و ته‌واوی كاره‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای (بابلیۆن)ـه‌وه ده‌کرێت.
(فه‌رهه‌نگ غه‌فوور)یش چالاكییه‌كانی ڕوون كردنه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه تیرۆریستانی داعش هاتن و قه‌یرانی ئابووریش هه‌بوو، هونه‌رمه‌ندان چالاكیی هونه‌رییان ڕانه‌گرت و، بۆ پاڵپشتی له پێشمه‌رگه و سه‌ربه‌خۆیی به‌رده‌وام كاریان كردووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
