شبكة لالش الاعلامية

ده‌مێ باران بارینێ هاته‌ راگەهاندن

ده‌مێ باران بارینێ هاته‌ راگەهاندن

وشه‌:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ باران باران لە هەفتەی داهاتوو ڕاگەیاند و بەپێی پێشبینییەكانیان لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە باران بارین دەست پێ دەكات.

ئەمرۆ پێنجشەم 28ی كانوونی یەكەم، بژار ئەكرەم لێپرسراوی بەشی پێشبینییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە “وشە”ی ڕاگەیاند، پێشبینی دەكرێت كە لە ڕۆژی یەكشەمی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی باران بارین ڕوو لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان بكات.

زیاتر گوتی، لەمڕۆ بەدواوا پێشبینی دابەزینی پلەكانی گەرما دەكرێت و باران بارین تەواوی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

هاوكات بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی سبەی هەینی بەهەمانشێوە ئاسمانی كوردستان لە ژێر كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی توركیا دەبێ، لە هەولێر و سلێمانی و كەركووك و دهۆك ئاسمان نیمچە هەور دەبێ، لە هەندێ كات بۆ پەڵە هەور دەگۆڕێت، بەرزترین پلەی گەرما 22 پلە و نزمترین پلەیش حەوت پلەی سیلیزی دەبێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

“بۆ ھەلبژارتنان ل کەرکووکێ پێتڤيه‌ پەرلەمان یاسایەکا تایبەت دەربكت”

Lalish Duhok

کۆمیسیۆن:ل ده‌ستپێكا هەفتيا بێت دێ ئەنجامێن 100٪ێ يا دەنگان ڕاگەهينين 

Lalish Duhok

نڤيسه‌ره‌كێ عه‌ره‌ب يێ عێراقى: بارزانى ل دلێ هه‌موو كورده‌كى دايه‌ 

Lalish Duhok